یه‌ك شه‌ممه‌ 1 ئه‌یلول 2024

كرێكارێك لە شاری سەقز بە هۆی رووداوی كار گیانی لەدەستدا

لە ئاكامی رووداوێكی كار لە شاری سەقز، كرێكارێكی خەڵكی شارەكە گیانی لەدەستدا.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە “زاگرۆس پۆست”،  رۆژی چوارشەممە20ی مانگی رەشەممە وەستایەكی بیناسازیی بە ناوی “محەمەدسادق میری” خەڵكی شاری سەقز بە هۆی رووداوی شوێنی كار گیانی لەدەستدا.

وەستا “محەمەد سادق میری” لە پرۆژەیەكی بیناسازی لە شارۆچكەی “گوڵان” لە نێو شاری سەقز، بە هۆی بەربوونەوە لە داربەست، پاش گواستنەوە بۆ نەخۆشخانە، گیانی لە دەست داوە.

بە پێی ئامارەكانی پزیشكی قانوونی كۆماری ئیسلامی، لە ماوەی ٩ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا، لە چوار پارێزگای كوردنشینی كرماشان، ئیلام، ورمێ و سنە زیاتر لە ١٠٠ كرێكاری كورد بە هۆی رووداوی كار گیانیان لە دەست داوە، كە بەمچەشنەیە “پارێزگای كرماشان 60 كەس، پارێزگای ئیلام 9 كەس، پارێزگای ورمێ 32 كەس و پارێزگای سنە 12 كەس”.

پێشتر راگەیەندرابوو، كە لە ماوەی ٩ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا لە ئێران، بە هۆی رووداوی كار یەك هەزار و ٥٠٦ كرێكاری گیانیان لەدەستداوە و 22 هەزار و 949 كەسیش بریندار بوون.

شایانی باسە، نەبوونی ئەمنیەتی شوێنی كار و كەمتەرخەمی خاوەنكاران و لە هەمان كاتدا خودی كرێكارانیش، زۆر جار دەبێتە هۆی ئەوەیكە رووداوی دڵتەزێنی شوێنی كار دابینكەری بژیوی بنەماڵەكان بەرەوڕووی مردن و بریندار بوون بكاتەوە و ئەمەش وەكوو خەسارێكی قەرەبوو نەكراو بۆ ئەو بنەماڵە هەژار و كەمداهاتانە دێتە ئەژمار.

11051090_331859223679174_312719651_n

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.