لایەنگران و هەوادارانی داعش تۆڕێكی كۆمەڵایەتی بەناوی”خەلیفە بووك”، لە جیاتی فەیسبوك دەكەنەوە بۆ چالاكی و كاری كەسانی سەر بەو ریكخراوە.
لەگەڵ ئەوەی سایت و تۆڕی كۆمەڵایەتی “خەلیفە بووك” بۆ ماوەیەكی كەم كەوتە كار و باس لەوە دەكرێت لەلایەن كەسانێكی كەم ئەزمون لەو بوارەدا دامەزراوە و بەئاسانی هاك دەكرێت.
بەڵام داعش بەئەزمونێكی نوێی دادەنێن و رایدەگەیەنێت ئەو تۆڕە كۆمەڵایەتیەیان بۆ كار و چالاكی لایەنگر و هەوادارانیان داناوە تاكوو لەوێدا كارەكانیان بڵاوی بكەنەوە.
ئەم كارەی داعش دوای ئەوە دێت كە كارو چالاكی ئەو رێكخراوە لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان قەدەغەكرابوو، بەڵام ئەو رێكخراوە دەیەوێت خاوەن تۆڕی كۆمەڵایەتی و ناوەندی خۆیان بن.
لەگەڵ ئەوەی خەلیفە بووك، تۆڕێكی كۆمەڵاتی ئاساییە، بەڵام نەقشەی جیهان و لۆگۆی داعشی بەسەرەوەیە. هەروەها بەرنامەیان داناوە كە پێگەیەكە بۆ داونلوودی ئەو شتانەی كە لایەنگرانیان بتوانن چیان پێویستە بەئازادی بیكەن. كە لەلایەن كەسێكەوە لە موسڵ دامەزراوە.