سێ شه‌ممه‌ 3 ئه‌یلول 2024

فرۆشتنی مادەی هۆشبەر و لەشفرۆشی لە ئیلام بە ئاشكرا ئەنجام دەدرێت

هێزە ئینتزامی و ئەمنیەتیەكانی كۆماری ئیسلامی لە شاری ئیلام، هیچ هەوڵێك بۆ پێشگرتن لە فرۆشتنی ئازادانەی مادەی هۆشبەر لە نێو پاركە سەرەكیەكانی ئەو شارەدا ناخەنە گەڕ.

بە پێی راپۆرتی ماف نیوز، لە ماوەی چەند هەفتەی رابردوو وردە فرۆشەكانی مادەی هۆشبەر لە شاری ئیلام، لە نێو پاركی بەناوبانگی “پاركی شارەداریی” لە حاڵی هاتوچۆ كردندان و بە شێوەی ئازادانە سەرقاڵی فرۆشتنی مادەی هۆشبەرن.

لە درێژەی ئەو راپۆرتەدا هاتووە: خەڵكی دانیشتووی ناوچەكە و ئەو كەسانەی بۆ پشووی رۆژانەی خۆیان روو لەو پاركە دەكەن، تاكوو ئیچستا چەندین جار هێزە ئینتزامیەكان و باقی دامەزراوە پەیوەندیدارەكانیان لە دۆخی دڵتەزێنی ئەو پاركە ئاگادار كردووەتەوە، بەڵام هیچ هەوڵێ لە لایەن ئەو هێزانەوە لە ئیلام بە مەبەستی پێشگرتن لەو كێشەیە نەخراوەتە گەڕ.

بە وتەی شایەتحاڵان، هاتوچۆی ژنانی لەشفرۆش كە پێدەچێ گیرۆدەی نەخۆشی ئیدز بن، بۆ نێو ئەو پاركە زیادی كردووە و ئەوەش نیگەرانی هاوڵاتییان بۆ ئەگەری گیرۆدەبوونی منداڵەكانیان بەو كێشە كۆمەڵایەتییانە، چەند هێندە كردووە.

پێشتریش لە پاركەكانی سەنتەری شاری كرماشان، چەندین حاڵەت لەو جۆرە گرفتانە رووی داوە و كاربەستان بەرامبەری زۆر كەمتەرخەمن و هیچ ئاوڕێكی لێ نادەنەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.