دوو شه‌ممه‌ 2 تشرینی یه‌كه‌م 2023

ئاماری قوربانیانی رووداوی هاتووچۆ لە ماوەی یەك مانگدا لە ئێران

بەهۆی‌ ڕووداوی‌ هاتوچۆ لە ماوەی‌ 10 مانگی‌ ڕابردوودا 14 هەزارو 579 كەس گیانیان لەدەست داوە.

بەپێی‌ ئاماری‌ پزیشكی‌ قانوونی‌ تەنیا لە مانگی‌ ڕێبەندانی‌ ئەمساڵدا 1108 كەس بە هۆی‌ ڕووداوی‌ هاتوچۆ گیانیان لەدەست داوەو ئاماری‌ برینداربووانیش هەر لەم مانگەدا لە چاو ساڵی‌ ڕابردوو سەدی‌ 14 بەرزبۆتەوە.

ئەحمەد شوجاعی‌، سەرۆكی‌ ڕێكخراوی‌ پزیشك قانوونیی ئێران دەڵێ، زۆربەی‌ ئەم ڕووداوانە لە جادەكانی‌ دەرەوەی‌ شار ڕوویان داوە.

كارناسان دەڵێن سێ هۆكاری‌ مرۆیی، بارودۆخی‌ خراپی جادەكان‌و ناستاندارد بوونی ئۆتۆمبیلەكان هۆكارە سەرەكییەكانی ڕووداوی‌ هاتوچۆ لە ئێرانن و بەپێی‌ ئامارەكان، لە ساڵی 1357 ەوە تا ئێستا 800 هەزار كەس  لە ئێران بە هۆی‌ ڕووداوی‌ هاتوچۆ گیانیان لە دەست داوە.

جێگای ئاماژەیە، ڕووداوی‌ هاتوچۆ نۆهەمین هۆكاری‌ مردن لە جیهان دایە بەڵام لە ئێران پاش نەخۆشییەكانی‌ دڵ، بە دووهەمین هۆكاری‌ مردنی‌ مرۆڤ دادەنرێ.

بابەتی هاوپۆل

بازداشت حکیم محمدپوری، فعال زیست‌محیطی عضو انجمن پاژین بانە

در ادامە بازداشت فعالان کورد در کوردستان ایران، یکی از اعضای فعال انجمن زیست‌محیطی “پاژین” …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.