سویس بڕیاری قەدەغەبوونی شۆفێری كردنی عەرەبستانیەكانی دەركرد

باڵیۆزی عەرەبستانی سعودی لە سویس ئاشكرای كرد، بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سویس بڕیارێكی لە دژی هاووڵاتییانی عەرەبستان دەركردووە و بڕیاری داوە، ڕێگە بە شۆفێری كردنی عەرەبستانیەكان نەدات.

میدیاكانی عەرەبستان لە زاری باڵیۆزی وڵاتەكەیانەوە لە سویس بڵاویان كردەوە، بە پێی تازەترین بڕیاری بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سویس، دەبێت سەرجەم ئەو كەسانەی سەردانی سویس دەكەن، بە تایبەتیش گەشتیاران، مۆڵەتی شۆفێرییان بۆ زمانی سویسی وەربگێڕن، ئەگینا ڕێگە بە شۆفێری كردنیان نادرێت.

باڵیۆزی عەرەبستان ئەوەشی ئاشكرا كردووە، كە بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سویس لێكۆڵینەوەی تەواوی لە هۆكاری ڕووداوەكانی هاتوچۆ لە سویس كردووە و بۆی دەركردووە، هۆكاری زۆربەی ڕووداوەكان، ئەو ژنە عەرەبستانیانەن، كە مۆڵەتی شۆفێرییان ساختە كردووە، چونكە لە عەرەبستان ژنان مافی شۆفێرییان نییە و ژنانی عەرەبستانیش بۆ شۆفێری‌ كردن لە سویس، ناچارن مۆڵەتی شۆفێری ساختە بكەن.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.