هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

هەر 6 زیندانییە سیاسییە كوردەكە لەسێدارە دران

هەر 5  زیندانییە سیاسییە كوردەكە و زیندانیەكی یارسان، لە زیندانی ناوەندیی ورمێ لەسێدارە دراون.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە “زاگرۆس پۆست”، بەرەبەیانی رۆژی پێنجشەممە 30 مانگی رێبەندان 5 زیندانیی سیاسی كورد و زیندانیەكی یارسان لە زیندانی ناوەندیی ورمێیەوە گواسترانەوە بۆ ژووری تاكەكەسی، هەر 6 زیندانیەكە لە لایەن كاربەدەستانی ئەو زیندانەوە لەسێدارە دران.

ئەمە لەحاڵێكدایە، كە دوانیوەڕۆی چوارشەممە 29ی مانگی رێبەندان “سامان نەسیم خەڵكی مەریوان بە تۆمەتی ئەندامێتی لە پژاك بە بڕیاری (قەساس)، ئیبراهیم عیساپور، خەڵكی سەردەشت بەتۆمەتی پەیوەندی بە پژاك، سیروان نەژاوی خەڵكی سەردەشت بەتۆمەتی پەیوەندی بە پژاك، عەلی ئەفشاری خەڵكی مەهاباد بە تۆمەتی پەیوەندی بە كۆمەڵە، رزگار ئەفشاری بە تۆمەتی پەیوەندیی لەگەڵ كۆمەڵە ‌و یونس ئاقائیان هاوڵاتیی یارسان” بە مەبەستی جێبەجێ كردنی حوكمی ئێعدام رەوانەی ژووری تاكەكەسی كران.

2ی رەشەممەش بەرامبەرە لەگەڵ ساڵیادی گیانبەختكردنی “محەمەد ئەمین ئەفشاری” و 3 هاوڕێی دیكەی بە ناوەكانی “حسین خزری، عەیاد هەورامی و مەحیەدین”ئەندامی “كۆمەڵەی زەحمەتكێشان” كە لە شەڕ و تێكهەڵچوون لەگەڵ هێزەكانی كۆماری ئیسلامی، 2 برای دیكەی ئەو شەهیدەش بە ناوەكانی “عەلی و حەبیب (رزگار) ئەفشاری” لە زیندانی ناوەندیی ورمێ، بە تۆمەتێكی هاوشێوە لەسێدارە دران.

سەرچاوەیەكی باڵا لە “كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان” ئێعدام كرانی ئەو 2 ئەندامی حیزبەكەی و 3 ئەندامەكەی “پژاك” و هاوڵاتییە “یارسان”ەكەی پشت راست كردەوە، بەڵام هەتا ئێستا هیچ كام لە كۆمەڵە و پژاك بە شێوەی فەرمیی ئەو هەواڵەیان رانەگەیاندووە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

یەک بۆچوون

  1. زۆر بە داخەوە بۆ ئەم هەواڵە، پرسەو و سەرەخۆسی خۆم ئاراستەی کەس و کاریان و هەموو گەلی کورد بە تایبەتی ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکەم دەکەم.

    نەمان بۆ ڕژیمی کۆماری سێدارەی ئیسلامی ئێران، بڕوخێ ڕژیمی جەنایەتکاری ئێران.

    شەهید نامرن

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.