دوو شه‌ممه‌ 2 تشرینی یه‌كه‌م 2023

ماچی سیاسیی کچه خوێندکارێک، بووه تاوانی ده‌ستدرێژیی سێکسی بۆی

ماچکردنی پۆلیسێکی دژه‌‌شۆڕش له ئیتالیا له ‌لایه‌ن کچێکی خوێندکاره‌وه به تاوانی ده‌ستدرێژی دژ به‌و کچه له قه‌ڵه‌م درا.

به گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی ئیندێپێندێنت مانگی ڕابردوو له درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه جه‌ماوه‌رییه‌کان به پلانی هێڵی ئاسنی باکووری ئیتالیا، کچه خوێندکارێکی ته‌مه‌ن 20ساڵ به‌ ناوی نینا دێ چیفرێ له درێژه‌ی خۆپیشاندانێکی هێمنانه‌دا به شێوه‌یه‌کی سه‌مبولیک پۆلیسێکی دژه‌شۆڕشی به ناوی سالڤاتۆر پیکیۆنێ ماچ کرد‌و دوابه‌دوای وێنه‌گرتنی ئه‌و دیمه‌نه، به شێوه‌یه‌کی به‌ربڵاو له تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا بڵاو بووه‌وه‌‌و له لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه‌ وه‌ک هێمایه‌ک دژ ب توندوتیژی پێشوازیی لێکرا.

نینا ئه‌و ماچه‌ی به نیشانه‌ی ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ توندوتیژی کردووه‌ دوابه‌دوای ئاماده‌بوونی هێزێک له پۆلیسی ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی توندوتیژی له میلان‌ی ئیتالیا له ترسی کاردانه‌وه‌ی ‘ئانارشیسته چه‌کداره‌کان’.

دوابه‌دوای بڵاوبونه‌وه‌ی وێنه‌که له میدیاو تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان پۆلیسی ئیتالیا شکاتی له نینا کردو هه‌وڵی دا تاوانی ده‌ستدرێژیکردنه سه‌ر پۆلیسه‌که‌یان به سه‌ر نینا دێ چیڤرێ دا بسه‌پێنێت.

دروستکردنی ئه‌و هێڵی ئاسنه به مه‌به‌ستی کورت کردنه‌وه‌ی مه‌ودای نێوانه یلان- پاریسه له 7کاتژمێره‌وه بۆ 4کاتژمێر.

شایانی باسه ئه‌و خۆپیشاندانه له کۆتاییدا به بێ هیچ توندوتیژییه‌ک کۆتایی پێهاتووه.

ئیتالیاو فه‌رانسه له ساڵی 2001ه‌وه ڕیکه‌وتوون له‌سه‌ر دروستکردنی ئه‌و هێڵه‌ له ڕێگه‌ی دۆڵی سوساوه، به‌ڵام چالاکنی ژینگه‌پارێز ڕایانگه‌یاندووه به هۆی ئه‌و هێڵه‌وه خه‌ساری جدی له سروشتی ئه‌و ناوچه‌یه‌و کۆمه‌ڵگه ئاژه‌ڵییه‌که‌ی ده‌درێت.

war photography

 

 

بابەتی هاوپۆل

بازداشت حکیم محمدپوری، فعال زیست‌محیطی عضو انجمن پاژین بانە

در ادامە بازداشت فعالان کورد در کوردستان ایران، یکی از اعضای فعال انجمن زیست‌محیطی “پاژین” …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.