شه‌ممه‌ 23 تشرینی دووه‌م 2024

لە دەستگیركردنی كرێكارێك تا قوربانیی بوونی 6 كرێكاری كورد

هێزە ئەمنییەتییەكانی ئیدارەی ئیتلاعاتی كۆماری ئیسلامی لە شاری سـنە چالاكێكی كرێكاریی كوردیان دەستبەسەر كرد.

بە پێی راپۆرتی كۆمیتەی هاوئاهەنگی بۆ دامەزراندنی ناوەندە كرێكارییەكان، رۆژی شەممە رێكەوتی ٢٠ رێبەندانی ١٣٩٣ی هەتاوی، هێزە لیباس شەخسییەكانی ئیدارەی ئیتلاعاتی رێژیمی لە شاری سـنە چالاكێكی كرێكارییان بە ناوی”حاتەم سەمەدی” دەستگیر كرد.

ئەو چالاكە كرێكارییە دوای دەستگیركرانی بۆ شوێنێكی نادیار راگوێزراوە و هەتا ئێستا لە چارەنووسی هیچ زانیارییەك لەبەر دەستدا نییە.

هەروەها بە پێی هەواڵێكی دیكە، تەقینەوە لە كارگەی سافكاری، گازگرتوویی و لە ئاكامدا گیان لە دەستدانی كرێكارێكی كورد و ژەهراوی  بوونی ٥ كرێكاری دیكەی لێكەوتەوە.

رۆژی دووشەممە رێكەوتی ٢٠ی رێبەندانی ١٣٩٣ی هەتاوی، تێكچوونی سیستەمی ئوتۆماتیكی گوشاری هەوا لە كارگەیەكی پیشەیی شاری نەغەدە، بووەتە هۆی تەقینەوەی ئەم كارگەیە و ٤ كەس بریندار بوون.

ئەو رووداوە لە كارگەیەكی (سافكاری) لە بلواری پیرانشار- نەغەدە نەگەیشتوو بە شەقامی شێخ شەلتووتی ٢ روویداوە.

شایانی باسە، نەبوونی ئەمنیەتی شوێنی كار و كەرەسەتەی ستاندارد و كەمتەرخەمی خودی كرێكاران، ساڵانە بە دەیان كرێكار لە ئێران و بەتایبەت كوردستان دەبنە قوربانیی رووداوی كار.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.