هه‌ینی 27 كانونی یه‌كه‌م 2024

حدك لە ئاكامی دانیشتنی هەیئەتی دیموكراتەكان رازیی نیە

لە چاوپێكەوتنێكدا  كەماڵ كەریمی ئەندامی دەفتەری سیاسی حدك لە بەرنامەی ئەمرۆی رۆژهەرڵات لە كوردكاناڵ زمان حاڵی حدك بەرێوەبەرێتی، باسی یەكگرتنەوەی هەردووك دێموكراتی كرد،كەریمی دەڵی كە تا ئێستا لە دانیشتنەكانی هاوبەشدا هیچ چەشنە رێكەوتنێك نەكراوە و ئەوەی لەسەر تۆرە كۆمەلایەتیەكان بڵاو دەبنەوە راست نین.

وادەردەكەوێ كە حدك لە ئاكامی دانیشتنی هەیئەتی دوو لایەن زۆر رازی نەبووەو هەر بۆیەش دوایین دانیشتن بە بەشداری سكرتێرەكان‌و زۆرینەی ئەندامانی دەفتەری سیاسی هەردووك لایەن بەرێوەچوو،  كەریمی لەبارەی ئەوەی كە بەرێز مستەفای هیجری سكرتێری حدكا لە وتووێژەكانیدا وتوویەتی كە لە زۆر بارەوە رێكەوتووین دەڵی، ئێمە ئەو شێوە بیركردنەوە، یان روانینە بە خاڵێكی موسبەت دادەنێین، بەڵام تا ئێستا لەسەر هیچ خاڵێك رێكنەكەوتووین، بەڵام ئەوەی كە لە قسەكانی ناوبراو دەردەكەوێ، وادیارە حدك هیچ گرفتی لەسەر ناوی دێموكراتی یەكگرتوو كە ببێتە حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران نیە.

هەروەها كەریمی لەسەر ئەوەی كە حدكا بە هاورێیانی پێشوو ناوی حدك دەبن، زۆر بە شتێكی ئاسایی دەزانێ و دەڵێ، ئەوە بریاری كۆنگرەیانەو بۆ ئەوان ئاسان نیە كە لێی لابدەن، و دەڵێ هیوادارین لە داهاتوویەكی نزیكدا بەو بریارەیاندا بچنەوە،و دەڵێ ئێمە لە وان واقیعبینترین و راستێكان دەبینین و لە سەرەتاوە بە حدكا ناومان بردوون.

لە جوابی پرسیاری مەنسوور مروەتی كە نیگەرانیەكی زۆر لە ناو بەدەنەی هەردووك لایەن، بەتایبەت حدك دەبیندرێ كە لە دێموكراتی یەكگرتوودا چۆن بەرخوردیان لەگەڵ دەكرێ، كەریمی دەڵی كام نیگەرانی، كام داهاتوو!؟!؟

كەماڵ كەریمی هەوڵی دڵسۆزانی یەكگرتنەوەی بەرز نرخاند، بەڵام دەڵێ ئەوەی لە دونیای مەجازیدا بڵاو دەبێتەوە، لە گەڵ دونیای واقعی فەرقی هەیە، ئەوەش چرا سوورێكە كە دەیداتە ئەو كەسانە، بە تایبەت ئەندامانی رێبەری حدك كە  لە كەمپینی یەكگرتنەوەی دێموكراتدا لێدوانیان داوە، بەپێی هەواڵێك كە بە رۆژهەڵات تایمز گەیشتووە لەسەر ئەو لیدوانانە كەس یان كەسانێك لە ناو حدك سزا دراون كە ناوەكانیان لای ئێمە پارێزراوە.

هەروەك زۆربەمان ئاگادارین كە چاوەروانیەكان بۆ هەواڵێكی دڵخۆشكەر زۆر لەوە زیاتر بوون كە لە ئەو وتووێژەدا بینیمان، دیارە سیاسەتی حدك لە دوای كۆنگرەی ١٤ی ئەو حیزبە، یەكگرتنەوەی دوودێموكرات بووە و هەروا بە بەردەوامی بانگەوازی بۆ دەكەن، بەڵام لایەنی حدكا لە سەرەتای لەتبووندا زۆر بە تووندی حدكیان بە لایەنی لادەرو زۆر شتیتر تاوانبار دەكرد، ئەوەی كە بۆ حدك بۆتە دەسكەوتێكی سیاسی ئەوەیە، كە حدكا لەسەر ئەو هەموو تووندرەویە ناچار بەوە بوو كە دانیشتن لەگەڵ حدك دەست پێ بكات.

 شاراوە نیە كە ئێستا بەشێك لە بەدەنەی حدكا كە سەرەتا زۆر بە شێوەیەكی ناشیاو باسیان لە حدك دەكرد، ئێستا خوازیاری یەكگرتنەوەن و كاری بۆ دەكەن، چوونكە دەزانن ئەوەی رابردوو دەیانكرد، لە بەرژەوەندی گەلی كوردا نەبوو.

كەریمی لە كۆتاییدا دەڵێ، دانیشتنەكانمان بەردەوام دەبن، ئەوەش بۆ لایەنگرانی یەكگرتنەوە خاڵێكی دڵخۆشكەرە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.