هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

مێرمنداڵێک لە شاری سەقز خۆی کوشت

تازەلاوێك لە شاری سەقز لە رێگای خۆهەڵواسینەوە دەستی دایە خۆكوژیی و بەو بۆنەوە گیانی لەدەستدا.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە “زاگرۆس پۆست”، دوێنێ چوارشەممە 15ی مانگی رێبەندان لە گەڕەكی “نەشمیلان”ی شاری سەقز تازەلاوێكی تەمەن 16 ساڵ بە ناوی “رەزا شەهابی” لە رێگای خۆهەڵواسینەوە دەستی داوەتە خۆكوژیی و بەو بۆنەوە گیانی لەدەستداوە.

هۆكاری مەرگی ئەو تازەلاوە كێشەی كۆمەڵایەتی و بنەماڵەیی راگەیەندراوە.

شایانی باسە، دیاردەگەلێكی دزێوی لە چەشنی خۆكوژیی بە هۆی قەیرانە جۆراوجۆرە كۆمەڵایەتیەكان و سەرهەڵدانی جۆرەها نەخۆشی دەروونی، لە نێو خەڵكی بەگشتی ئێران و بەتایبەت كوردستان پەرە بستێنێت و هەر 4 پارێزگای كوردنشینی “ئیلام، كرماشان، سنە و ورمێ” لە بورای ئەو دیاردە و گرفتە كۆمەڵایەتیانەدا لە ریزەكانی پێشەوەی پارێزگاكانی ئێراندان.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.