پێنج شه‌ممه‌ 18 نیسان 2024

كاولكردنی ئاواییەكی بەلوچ نشین لە لایەن كۆماری ئیسلامیەوە

بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێزە ئنتزامییەكانی چابەهار بە 4 لۆدێر (شۆفڵ) ئۆتۆمبیل هێرشیان كردووەتە سەر ئاوایی “بل سەر” لە نزیك شاری چابەهار و مزگەوت، مەنبەی ئاو و ماڵی دانیشتووانی ئاواییەكەیان بە تەواوەتی رووخاندووە.

بە پێی راپۆرتی كەمپەینی چالاكانی بەلوچ، ئەو كاولكارییە بە مەبەستی كۆچ پێ كردنی خەڵكی ئاوایی “بل سەر” بە مەبەستی پشتیوانی لە “كوشتارگا”یەك لەو ئاواییە بووە، كە لە لایەن سەرهەنگێكی خانەنشین كراوی هێزە ئینتزامیەكانەوە لە دەوروبەری ماڵەكانی خەڵك و لە سەر رێگای گەشەكردنی شاری چابەهار دەرستكراوە، ئەنجام دراوە.

ئاوایی بچووكی “بل سەر” بە كەمتر لە 30 بنەماڵە دانیشتوو لە 10 كیلۆمتری شاری چابەهار هەڵكەووە.

دانیشتووانی ئەو ئاواییە دەڵێن: ئاواییەكەیان پێشینەیەكی 500 ساڵەی هەیە و پێناسەكانی ئەوانیش هەر بە ناوی ئاواییەكەوە بۆیان دەركراوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.