سێ شه‌ممه‌ 6 حوزه‌یران 2023

گیان لەدەستدانی 2 كۆڵبەری كورد بە هۆی سەرما و سۆڵەوە

دوو كۆڵبەری كورد، لە ناوچە سنوورییەكانی نێوان شاری پیرانشار و هەرێمی كوردستان، بەهۆی سەرما و سۆڵەوە رەق هەڵاتن.

بە پێی راپۆرتی سەرچاوەكانی هەواڵ، كە دوو كۆڵبەر بە ناوەكانی”ئیبراهیم محەمەدزادە” تەمەن 40 ساڵ و “ئیبراهیم پایمەرد” تەمەن 27 ساڵ، كە لە ناوچە سنوورییەكان سەرقاڵی كۆڵبەری بوون، لە كوێستانەنەكانی “بەربنێ‌” و لە شوێنك بەناوی “كانی خودا” بەهۆی سەرماوە رەق هەڵاتوون.
هەروەها دەوترێ: ئەو دوو كۆڵبەرە هاوسەریان هەبووە و باوكی چەند منداڵن و خەڵكی گوندەكانی سەر بە ناحیەی “لاجان”ی سەر بە شاری پیرانشارن.

ساڵی رابردووش هەر لە مانگی رێبەرنداندا 3 كۆڵبەری دیكەی كورد لە ناوچەی “كێلەشینی” شاری شنۆ و 2 كۆڵبەری دیكەش لە ناوچە سنوورییەكانی ورمێ‌ هەر بەهۆی سەرما و بەفر بارینەوە رەق هەڵاتن.

نەبوونی دەرەتانی كار و سیاسەتی هەڵاواردن و دواكەوتووییی پارێزگەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان، لە باری ئابووری و دەرەتانی كارەوە، دانیشتوانی ناوچە سنوورییەكانی ناچار كردووە بۆ بژیوی ژیان روو لە پیشەی كۆڵبەری لەسەر سنوورەكان بكەن، كە جیا لە تەقینەوەی مین، تەقە و دەستڕێژی راستەوخۆی هێزەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێرانیش، بەردەوام كاسبكاران و كۆڵبەرانی كورد دەبنە قوربانیی و بەرەوڕووی خەساری گیانی و ماڵی دەبنەوە.

 

بابەتی هاوپۆل

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد برپایەی گزارشھا؛ فعال زن کرد …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.