پاش تێپەڕ بوونی 7 رۆژ لە مانگی رێبەندان 21 كەس لە ئێران ئێعدام كران و 2 كەسیش بە هۆی بەخشین لە لایەن سكاڵا كەرانەوە، لە ئێعدام كران رزگارییان بوو.
بە پێی راپۆرتی سەرچاوەكانی هەواڵ، 2 كەس بە تاوانی قاچاخی مادەهۆشبەركان بە ناوەكانی “میلاد_ ز و عەلیڕەزەا ئەلف” سەر لە بەیانی رۆژی یەكشەممەی ئەم هەفتەیە لە لایەن دادگای كۆماری ئیسلامی لە شاری ئەراك لەسێدارە دران. لە هەمان كاتدا بەرەبەیانی رۆژیی دووشەممە لە زیندانی عادڵ ئابادی شاری شیراز كەسێك بە ناوی “مۆرتزا قوربانی” بە تاوانی دزیی كردن لە رێگای بەكارهێنانی چەك لەسێدارە درا.
لە هەمان رۆژدا و لە زیندانی شاری هەمەدان 3 كەسی دیكە بە تاوانی دەستدرێژیی سێكسی لەسێدارە دران و رۆژی یەكشەممە 5ی مانگی رێبەندان 3 كەس بە ناوەكانی “محەمەد شەهریاری، ئیبراهیم ئیبراهیمی و رەحمەت موختاری” بە هۆی لە پەیوەند لەگەڵ قاچاخی مادەهۆشبەرەكا نلە سێدارە دران.
لە بەرانبەردا حوكمێ ئێعدامی كەسێك بە ناوی “س _ت” بە هۆی ئەنجامدانی قەتڵ لە پای پەتی سێدارە بە هۆی بەخشینی حوكمەكەی لە پارێزگای ورمێ لە ئێعدام كران رزگار كرا و هاوكات زیندانیەكی دیكە لە پارێزگای گوڵستان تەمەن 29 ساڵ بە ناوی “ب_ ی” كە بە تاوانی ئەنجامدانی قەتڵی ئەنقەست بە ئێعدام مەحكوم كرابوو، پاش رەزایەتی بنەماڵەی كەسی ناڕازیی لە ئێعدام كران رزگار كرا.
لە هەمان كاتدا و هاوكات لەگەڵ تێپەڕ بوونی 4 رۆژی سەرەتای مانگی رێبەندان 12 كەس لە لایەن دام و دەزگا قەزایی و ئەمنیەتیەكانی كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە ئێعدام كراون.
بەرەبەیانی رۆژی شەممە 4ی مانگی رێبەندان 7 كەس بە تاوانی بازرگانی كردن بە مادەهۆشبەرەكانەوە لە زیندانی میناب لەسێدارە دران.
2 كەس لەو ئێعدام كراوانە “حسێن حەیدەریزادە” لە ئاوایی گروك و “خەسرەو رۆستەمی” لە ئاوایی می شی بووە، كە بە تاوانی بازرگانی كردن بە 2 كیلۆ مادەی هۆشبەرە ئێعدام كروان.
شایانی باسە: لە ماوەی یەك مانگی رابردوو (بەفرانبار)یش لانیكەم 70 كەس و لەوانە 15 هاوڵاتیی كورد لە زیندانەكانی كۆمار ئیسلامی و لە لایەن دام و دەزگا ئەمنیەتی و قەزاییەكانەوە ئێعدام كران و كارناسانی كێشە كۆمەڵایەتیەكان و چالاكانی بواری مافی مرۆڤ لە سەر ئەو بڕوایەدان، كە ئەو ئێعدامانە بە مەبەستی چاوترسێن كردنی خەڵك لە لایەن حكومەتەوە بەڕێوە دەچێت و هەروەها پێداگری دەكەن، كە ئێعدامەكان نەیتوانیەوە لە پانتایی تاوان و جینایەت لە كۆمەڵگای ئێران كەم بكاتەوە.