سێ شه‌ممه‌ 10 كانونی یه‌كه‌م 2024

داخرانی رۆژنامەکان 167 رۆژنامەنووسی ئێرانی هێنایە دەنگ

پاش داخران و پێشگیری لە چالاكیی چەند رۆنامەیەك لەلایەن دادگاكانی ئێرانەوە، 167 رۆژنامەنووس لەناوخۆ و دەرەوەی ئێران لە بەیاننامەیەكدا لە بەرانبەر داخرانی رۆژنامەكان و بەرتەسك بوونەوەی ئازادیی چاپەمەنی لە ئێران ناڕەزایەتییان دەربڕی.

لە ناوەڕۆكی ئەو بەیاننامەیەدا هاتووە و باس لە داخرانی دوو رۆژنامەی “مردم امروز” و “روزان” كراوە و واژۆكارانی ئەو بەیاننامەیە نووسیویانە: “راگەیەنەكان بە متمانەوە درێژە بەكاری خۆیان بدەن هەتا زەوق و ئەكتیڤی بۆ فەزای چاپەمەنی و رۆژنامەنووسیی ئێران بگەڕێتەوە هەتا راگەیەنەكان بتوانن بە كاری پیشەیی و پسپۆڕیی خۆیان هەواڵ ورووداوەكانی ئێران رووماڵ بكەن.”

لە بەشێكی تری بەیاننامەی ئەو 167 رۆژنامەنووسەكەدا هاتووە: “داخران و پێشگرتنی چالاكیی رۆژنامەكانی ئێران، مافی ئازادیی رادەربڕین، رووماڵی هەواڵ و زانیاری و ئەمنیەتی پیشەیی رۆژنامەنووسانی پێشێل كردووە و لە كۆتاییدا سیاسەت و هەڵسوكەوتی دامودەزگەكانی ئێرانیان لە بەرانبەر رۆژنامە و رۆژنامەنووسانی ئێرانی مەحكووم كردووە و خوازیاری كەش و دۆخێكی ئەكتیڤ و بەدوور لە كۆت و بەندی ئەمنین.

پاش هاتنە سەركاری حەسەن رۆحانی و دانی دروشم و بانگەشەی كرانەوەی فەزای سیاسی، فەرهەنگی و ئازادیی رادەربڕین، نەتەنیا بە كردەوە هەنگاوێك هەڵنەگیراوە، بەڵكوو فەزاكە بەرتەسكتر و ئەمنیەتی تر بووەتەوە.

بەپێ‌ ئاماری رۆژنامەنووسان و ناوەندەكانی داكۆكیكاری رۆژنامەنووسان لە ئێران لە 8 ساڵەی دەوڵەتی “حەمەد خاتەمی” (1376_1384) هەتاویی لە ئێران نزیك بە 10 رۆژنامە و بڵاڤۆك لە ئێران داخراون، لە ماوەی 8 ساڵ سەركۆمارئیی ئەحمەدی نەژاددا (1384_1392) 46 رۆژنامە، گۆڤار و چاپەمەنی لە ئێران داخراون، یان پێش بە چالاكییان گیراوە كە تەنیا لە رۆژهەڵاتی كوردستان جیالە گۆڤارە خوێندكارییەكان زیاتر لە 15 حەفتەنامە و دوو حەفتەنامە و بڵاڤۆك داخران.

لە ماوەی زیاتر لە یەك ساڵی دەوڵەتی رۆحانیشدا بێجگەلە گۆڤارە خوێندكارییەكان 4 رۆژنامە بە فەرمی داخراون و پێش بە چالاكییان گیراوە.

بەپێی ئامارە نافەرمییەكان لە ماوەی 18 ساڵدا زیاتر لە 60 رۆژنامە و بڵاڤۆكی جۆراوجۆر لە ئێران داخراون.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.