شه‌ممه‌ 23 تشرینی دووه‌م 2024

عەباس وەلی: رێبەرایەتی حزبەكانی رۆژهەڵات فكریان مردووە

پڕۆفیسۆر “عەباس وەلی” لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ رۆژنامەی “وشە” لە باشووری كوردستان، دۆخی سیاسی ئێستای رۆژهەڵاتی كوردستانی خستووەتە بەر باس و تیشك دەخاتە سەر ئەو خاڵە لاوازانەی رۆژهەڵات كە دۆخی خەبات و سیاسەتی ئەو پارچەیەی كوردستانی گەیاندووەتە ئەو ئاستە لاوازەی ئێستا و دەڵێ: “كۆماری ئیسلامی ئێران یان هەر دەوڵەتێكی تر بە خۆڕایی ئیمتیاز نادا بە ئۆپۆزسیۆن، ئەگەر ئۆپۆزسیۆن هێزێكی هەبێت و لە فەزای سیاسەتدا چالاكی بكات و كاریگەریی لەسەر ئەو فەزایە هەبێت، دەسەڵاتیش حیسابی خۆی دەكات و دەكەوێتە ئەو فكرەی كە كۆمەڵێك ئیمتیاز بدەن بە جەماوەر بۆ ئەوەی لە حزبەكان دووریان بخەنەوە.

بە بڕوای ئەو حزبە كوردییەكان ئەو چالاكییەیان لە رۆژهەڵاتدا نەكردووە و هەر كەساێكیش لە رۆژهەڵاتدا چالاكیی كردووە، ئەوانە بەدناویان كردووە”، هاوكات خوێندنەوە بۆ شكڵگرتنی شووناسێكی نوێی كوردی دەكات لە ئیلام و كرماشان و پێشی وایە رۆشنبیرانی ناوخۆی رۆژهەڵات بە شێوەی گروپ گروپ كاردەكەن و نەیانتوانیوە یەكگرتوویی بكەن بە بنەمایەك بۆ درووستبوونی بزاڤێكی نوێ لە رۆژهەڵاتی كوردستان.

بۆ خوێندنەوەی دەقی وتووێژەكە لێرە كلیك بكە:

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.