دوو شه‌ممه‌ 9 كانونی یه‌كه‌م 2024

زیاتر لە 60 حیزبی هەر چوار پارچەی كوردستان پشتیوانی لەزیندانیانی سیاسی ورمێ دەكەن

لەكۆبوونەوەیەكی حیزبە كوردستانییەكانی هەر چوارپارچەی كوردستان كە ئەمرۆ لە شاری هەولێر لەباشوری كوردستان بەڕێوەچوو، سەرجەمیان پشتیوانی خۆیان بۆ مانگرتنی زیندانیانی سیاسی بەندیخانەی ورمێ راگەیاند.
سەرچاوەیەكی بەشدار لەكۆبوونەوەكەی ئەمرۆی حیزبە كوردستانییەكانی هەرچوارپارچەی كوردستان كە  66 حیزب‌و رێكخراو تێیدا بەشداربون، بە زاگرۆس پۆستی رایگەیاند: سەرجەم حیزبە كوردستانییەكان، سەرەڕای پشتیوانیان لە مانگرتنی زیندانیانی سیاسی لە بەندیخانەی ورمێ، سیاسەتە دژە مرۆییەكانی كۆماری ئیسلامییان ئیدانە كرد.

سەرچاوەكەی زاگرۆس پۆست وتی: كۆبوونەوەكەی ئەمرۆ لە دوو رۆژەڤ پێكهاتبوو، لەوانە باردودۆخی كوردستان‌و كۆنگرەی نەتەوەیی‌و كاری داهاتووی كۆبوونەوەی حیزبە كوردستانییەكان.
وتیشی: لەبەلاغی كۆتایی كۆبوونەوەكە، سەرجەم حیزبەكانی هەر چوارپارچەی كوردستان پشتیوانی خۆیان بۆ پرۆسەی ئاشتی لەتوركیا، شەڕ‌و بەرخۆدانی رۆژئاوا دژی تیرۆریزم، حكومەتی هەرێمی كوردستان راگەیاند.

هەروەها لەو بەلاغەدا سەبارەت بە رۆژهەڵاتی كوردستان، حیزبە كوردستانیەكان سیاسەتەكانی كۆماری ئیسلامی لە پێشێلكردنی مافەكانی مرۆڤ، لەسێداردان‌و گرتن‌و راوەدوونانی بیرجیاوازان مەحكومكرد‌و پشتیوانی خۆیان بۆ مانگرتنی بەندكراوانی سیاسی لە بەندیخانەی ورمێ راگەیاند.

بەوتەی سەرچاوەكەی زاگرۆس پۆست، بڕیارە بەیاننامەی كۆتایی ئەو كۆبوونەوەیە بەم زووانە بڵاوبكرێتەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.