سێ شه‌ممه‌ 5 تشرینی دووه‌م 2024

سەرچاوەیەكی ئاگادار: زیندانیانی سیاسی مانگرتنەكەیان نەشكاندوە

بەوتەی سەرچاوەیەكی ئاگادار زیندانیانی سیاسی بەندیخانەی ورمێ مانگرتنەكەیان نەشكاندوە‌و سەرەڕای بەڵێنی بەرپرسانی زیندان، تا جێبەجێكردنی هەموو داواكارییەكانیان زیندانیانی سیاسی لەمانگرتن بەردەوام دەبن.

سەرچاوەیەكی ئاگادار لە دۆخی زیندانیانی سیاسی مانگرتووی بەندیخانەی ورمێ بە زاگرۆس پۆستی رایگەیاند: بەپێچەوانەی ئەو هەواڵانەی كە هەندێك ناوەند بڵاویانكردوەتە كە گوایە زیندانیانی سیاسی مانگرتنەكەیان شكاندوە، مانگرتنی زیندانیانی سیاسی بەردەوامە‌و بەرپرسانی زیندانیش تا ئێستا 6 كەس لە بەندكراوانی سیاسییان لە بەندەكانی دیكە بۆ شوێنەكانی خۆیان گەڕاندوەتەوە‌و 6 بەندكراوی ئاسایی كە لەبەندی سیاسیەكان بوون بۆ شوێنەكانی خۆیان گواستراونەتەوە.

سەرچاوەكەی زاگرۆس پۆست وتی: بەرپرسانی زیندانی ورمێ بە زیندانیانی مانگرتوویان وتووە كە ئەگەر ئەوان مانگرتنەكەیان بشكێنن ئەوا 15 زیندانی سیاسی دیكە بۆ بەندی 12 دەگەڕێننەوە كە بەندی سیاسییەكانە، بەڵام مانگرتوان رایانگەیاندوە بەو مەرجەی مانگرتن دەشكێنن كەسەرەتا ئەو 15 كەسەی دیكەش بۆ بەندی سیاسییەكان بگوازرێنەوە.

ئاماژەی بەوەشدا كە بەرپرسی زیندانی ورمێ فشاری خستوەتە سەر ژمارەیەك لەو زیندانانە لەوانە عوسمان مستەفا پور كە واز لەمانگرتنەكەیان بهێنن، بەڵام سەرجەمیان رایانگەیاندوە كە واز لەمانگرتن ناهێنن‌و پشتیوانی هاوزنجیرەكانیان دەكەن.

بەپێی زانیارییەكان لەبەندیخانەی ورمێ 68 بەندكراوی سیاسی هەیە كە 28 كەسیان لەبەندی سیاسیدان‌و 40 كەسی دیكەیان لە بەندەكانی دیكەی ئەو زیندانەدان.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.