هه‌ینی 6 ئه‌یلول 2024

داعش 200 كەس لە چەكدارەكانی خۆی كوشت و فڕۆكەیەکی عێراقی خستە خوارەوە

گروپی داعش ئەمرۆ شەممە 21ی مانگی سەرماوەز، پاش شكستی چەكدارەكانی لە فرۆكەخانەی “دەیرئەلزور” لە وڵاتی سوریە 200 كەس لە چەكدارەكانی خۆی گولله باران كرد.

بەپێی راپۆرتێكی كانەڵەكانی سوریە، بەهۆی ئەوەی ژمارەیەك لە چەكدارەكانی لە مەیدانی شەڕەكە هەڵاتوون 200 كەس لەو چەكدارانەی تیرباران كردووە.

راپۆرتەكە لە درێژەدا باس لەوە دەكات، كە داعش ئەمرۆ جارێكی دیكە هێرشی كردووەتە سەر فرۆكەخانەی “دەیر ئەلزور” لە رۆژهەڵاتی سوریە بەڵام لە لایەن ئەرتشی سوریەوە بەرپەرچی هێرشەكەی داعش درایەوە.

لە لایەكی دیكەی ئەمڕۆ فڕۆكەیەكی جەنگیی ئەرتشی عێراق بە دەستی گرووپی داعش كەوتە خوارەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.