دوو شه‌ممه‌ 9 ئه‌یلول 2024

نزیكەی 300 ئەندامی حیزبە رۆژهەڵاتیەكان لە باشووری كوردستان تیرۆر كراون

دوای داگەڕانی حیزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان لە ناوچە سنوورییەكانەوە بۆ قوڵایی خاكی باشووری كوردستان، نزیكەی 300 كەس لە كادر و ئەندامانی ئەو حیزبانە یان بنەماڵەكانیان لە باشووری كوردستان كوژراون. حیزبەكانی رۆژهەڵات دەڵێن هەمووی ئەو “تیرۆرانە” لەسەر دەستی هێزە ئەمنی و سەربازییەكانی ئێران، یان بە بڕیاری ئەوان ئەنجامدراون.

ماڵپەڕی رووداو بڵاوی كردووەتەوە، كە بە وتەی ئەندامانی رێبەریی حیزبی دیموكرات دوای راپەڕین بە گشتی دەورووبەری 300 عەمەلیاتی تیرۆریستی دژی ئەندامانی  ئەو حیزبە ئەنجام ئەنجامدراون كە بەهۆیەوە نزیكەی 200 كەس شەهیدبوون.

هەروەها لایەنەكانی *كۆمەڵە* باس لەوە دەكەن، كە تا ئێستا زیاتر لە 35 ئەندام و سەركردەی ئەو حیزە كەوتوونەتە بەر پەلاماری تێرۆریستیی كۆماری ئیسلامی و گیانیان بەخت كردووە و دیارترینیان “سدیق كەمانگەر” لە رێبەرانی ناوداری *كۆمەڵە* بوو كە رێكەوتی 13ی مانگی خەرمانانی ساڵی 1989ی زایینی لە دۆڵی بەردانگا لە نزیك رانیە لە لایەن بەكرێگیراوێكی كۆماری ئیسلامیەوە تیرۆر كرا و بەگشتی لەساڵی 1991 لە دەورووبەری رانیە تیرۆركردنی ئەندامانیان دەستیپێكردووە و دوایینجار لە ساڵی 2012 لە هەولێر ئەندامێكی تری كۆمەڵە لە شاری هەولێر تیرۆر كرا.  هەروەها چەندینجار هێرشكراوەتە سەر بنكە و ئەندامان و سەركردایەتی ئەو حیزبە لە باشووری كوردستان.

سازمانی خەباتی كوردستانی ئێرانیش دەڵێت بۆ یەكەمجار لەساڵی 1991 ئەندامێكی ئەو حیزبە لە دەورووبەری رانییە تیرۆركراوە و دواتر 11 كەسی دیكەشیان هەر لە باشووری كوردستان تیرۆركراون كە یەكێكیان ئەندامی سەركردایەتی بووە. ئەو ژمارەیەش جگە لە چەندینجار هەوڵدان بۆ تیرۆركردنی رێبەرانی ئەو حیزبە و رادەستكردنەوەی پێنج پێشمەرگەی ئەو حیزبە كە سازمانی خەبات، حیزبی دەعوەی ئیسلامی عێراق و بزووتنەوەی ئیسلامی كوردستان بە رادەستكردنەوەی ئەو پێشمەرگانە بە حكومەتی ئێران تۆمەتباردەكەن.

دوایین هەوڵدان بۆ تیرۆركردنی رێبەرانی سازمانی خەبات لە ساڵی 2006 ئەنجامدراوە، كە ئەو كەسەی ویستوویەتی تیرۆرەكە بكات لەلایەن پێشمەرگەكانی ئەو حیزبەوە دەستگیردەكرێ و دوای دانپێدانان، رادەستی هێزە ئەمنییەكانی باشووری كوردستان دەكرێ، بەڵام   دوای ماوەیەك ئازاددەكرێ.

هەروەها پارتی ئازادی و یەكێتی شۆڕشگێرانیش دەڵێن زیاتر لە 6 جار ئەندامانیان لە لایەن حكومەتی ئێرانەوە تیرۆركراون كە یەكەمیان دامەزرێنەری ئەو حیزبانە، “سەعید یەزدانپەنا” بووە. جگە لەو ئامارانەش، لەو ساڵانەدا چەندین كەسایەتی و چالاكی سیاسی سەربەخۆی رۆژهەڵاتی كوردستان لە باشوور كوژراون كە هێشتا ئاماری ورد لەبارەیان بڵاو نەكراوەتەوە.

ئەو حیزبانە بۆ هێنانەگۆڕی دۆسیەی ئەندامانی تیرۆركراویان، چاوەڕێی رۆژێك دەكەن كە بەوتەی خۆیان هەلومەرج گونجاوبێ و ئەوان لە لێپرسینەوە و سزادانی بكەران، دڵنیابن.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.