دوو شه‌ممه‌ 9 ئه‌یلول 2024

داعش بە سەر 8 میلیون كەسدا حوكم دەكات و 11 پاڵاوگەی نەوتیشی هەیە

ژمارەی دانیشتووانی ئەو ناوچانەی كەوتوونەتە ژێر دەسەڵاتی دەوڵەتی ئیسلامی عێراق و شام (داع) بە 8 میلیون كەس دەخەمڵێنرێت و لەو ناوچانەش هێزێكی 50 هەزار كەسی ئێستاكە بوونیان هەیە.

ئەمەش لەحاڵێكدایە كە داعش ئێستاكە دەستی گرتووە بەسەر 11 پاڵاوگەی نەوتیدا و رۆژانە 80 هەزار بۆشكە نەوت دەفرۆشێت و داهاتی ئەو گرووپە رۆژانە 2 تا 3 میلیۆن دۆلار بەراوەرد كراوە.

ئەمەش لەجاڵێكدایە كە، داعش هەر بۆشكەیەك نەوت دەفرۆشێتە 20 دۆلار و رایشی گەیاندووە كە دەرفەرتێكی كاریی بۆ 140 هەزار كەس فەراهەم دەكات.

لە لایەكی دیكەوە داعش داوای لەو لاوانە كردووە كە لە عەرەبستان لە كەرتی نەوت چالاكی دەكەن و بانگهێشتیانی كردووە تا بەرهەرە و تواناكانیان بخەنە خزمەت ئەو گرووپەوە.

داعش لەڕووی داراییەوە، لەسەرەتای تەنگژەیەكی گەورەدایە، چونكە بێكاری و هەژارییەكی یەكجار فراوان خەریكە لە ناوچەكانی ژێر كۆنترۆڵی ئەو گرووپەدا بڵاودەبێتەوە، ئەوەش دەنگی ناڕەزایی لە نێو بێكاراندا زیاد كردووە.

بەوشێوەیە هاوكارییە دەركییەكانیشی كە ساڵانە بە 40 ملیۆن دۆلار بەراوەرد دەكرێ، ناتوانن پێویستییەكانی داعش پڕبكەنەوە .

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.