چوار شه‌ممه‌ 4 كانونی یه‌كه‌م 2024

که‌رکوک: شه‌ڕی بێوێنه له‌گه‌ڵ تێرۆریستان

له سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆوه شه‌ڕێکی قورس له نێوان هێرشبه‌ران‌و هێزه‌کانی پۆلیس‌و ئاسایش له که‌رکوک له ئارادایه. پێکدادانه‌کان دوای ته‌قینه‌وه‌ی ماشینێکی بۆمبڕێژکراو دروست بوو له به‌رده‌م ئاسایشی عێراق له‌و شاره. به گوێره‌ی هه‌واڵنێرییه‌کان تا ئێسته زیاتر له 40 قوربانی له پێکدادانه‌کان له ئارادایه. ده‌وترێت هێزێکی زۆر له پێشمه‌رگه‌و ئاسایش له ده‌وروبه‌ری قایمه‌قامیه‌تی که‌رکوک که له یه‌ک کیلۆمێتریی شوێنی پێکدادانه‌که‌یه له ئاماده‌باشیدان.

تا پێش نیوه‌ڕۆ ئاسایشی عێراق له که‌رکوک له لایه‌ن هێرشبه‌رانه‌وه ده‌ستی به سه‌ردا گیرابوو، به‌ڵام دوای چوونی هێزی پێشمه‌رگه شوێنه‌که ئازاد کراوه‌ته‌وه‌و ئێستاش چه‌ند قه‌‌ناسێک له هه‌ردوولاوه خه‌ریکی به‌رگرین.

به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ لانیکه‌م 4 له کوژراوان له هێزه ئه‌منییه‌کانن‌و عه‌مید سه‌رحه‌د قادر به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی قه‌زاوناحیه‌کانی که‌رکوک بریندار کراوه.

وێنه: پێکدادانی ئه‌مڕۆی که‌رکوک، شارپرێس.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.