پێنج شه‌ممه‌ 21 تشرینی دووه‌م 2024

حه‌سه‌ن نه‌سروڵا: عه‌ره‌بستان ده‌ستی له ته‌قینه‌وه‌که‌ی لوبناندا هه‌یه

دوێنێ سێشه‌مه حه‌سه‌ن نه‌سروڵا  به‌رپرسایه‌تیی دوایین ته‌قینه‌وه‌ی به‌یرووت‌ی لوبنانی خسته ئه‌ستۆی عه‌ره‌بستان. دوێنێ سه‌رۆکی گروپی حزبوڵای لوبنان له وتووێژێکی ته‌له‌فزیۆنیدا عه‌ره‌بستانی به ئه‌نجامده‌ری ته‌قینه‌وه‌که‌ی 19 نۆڤامبر زانی که له به‌رامبه‌ر باڵیۆزخانه‌ی کۆماری ئیسلامی له‌و وڵاته ئه‌نجامدراو بووه هۆی  کوژرانی لانیکه‌م  25 که‌س که یه‌کێک له‌وان به‌رپرسی کولتووریی باڵیۆزخانه‌ی ئێران بوو.

شایانی باسه دوای ته‌قینه‌وه‌که به ماوه‌یه‌کی کورت ڕێکخراوی ئه‌لقاعیده به‌رپرسایه‌تیی خسته ئه‌ختۆی خۆی. ئه‌وه له حاڵێکدایه که حه‌سه‌ن نه‌سروڵا گوردانی عه‌بدوڵا عوزام که لقێکه له ئه‌لقاعیده‌، به مۆره‌ی عه‌ره‌بستان‌و بکه‌ری سه‌ره‌کیی ته‌قینه‌وه‌که زانی.

نه‌سروڵا هۆکاریی ئه‌و کرده‌وه‌یه‌ی عه‌ره‌بستان به بێهیوایی له سوریه‌و سه‌رکه‌وتنه‌کانی کۆماری ئیسلامی ده‌زانێت‌و ڕاگه‌یاندنه‌کانی کۆماری ئیسلامیش وه‌ک سه‌رچاوه‌یه‌کی زانیاری پشتیان به زانیارییه‌کانی نه‌سروڵا به‌ستووه بۆ مه‌حکومه کردنی عه‌ره‌بستان.

شایانی باسه به‌م نزیکانه محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف داوای هاوکاری‌و پێوه‌ندیی نزیکتری له عه‌ره‌بستان کردووه‌و ئێسته له جه‌وله‌دایه له وڵاتانی عه‌ره‌بی ناوچه‌که.

 

بابەتی هاوپۆل

عثمان اسماعیلی از زندان سقز به بیمارستان منتقل شد

روز یکشنبه سوم دی‌ماه، عثمان اسماعیلی، فعال کارگری اهل سقز به دلیل بیماری از زندان …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.