رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆك كۆماری توركیە دەڵێ، بڕوام بە یەكسانی ژن و پیاو نییە و تەئكیدی كردەوە یەكسانی ژن و پیاو لەگەڵ سروشت ناكۆكە.
رۆژنامەی تودەی زەمانی توركیە ئاشكرای كرد، لە میانەی وتارێكیدا لە كۆبوونەوەیەكی ئەنجومەنی ژنان لە شاری ئستانبول، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند، رۆڵی سەرەكی ژنان دایكایەتییەو پێویستە لە سەر ئەو رۆڵەی خۆیان پێداگربن.
ئەردۆغان وتیشی: ئایدیای یەكسانی ژنو پیاوی بەلاوە پەسەند نییەو چونكە یەكسانی ئەوان پرسێكی ناسروشتییە.
ناوبراو هەڵوێستی چەپەكەكانیشی بە نالۆژیكیو ناسروشتی زانیوە كە پێیانوایە ژنانیش دەتوانن ئەو كارانە بكەن كە پیاوان ئەنجامی دەدەن، وتی : بۆ نمونە ژن لە كاتی دووگیانیدا ناتوانێت ماوەی چەند مانگێك كار بكات.
ئەردۆغان رەخنەی توندیشی لە فێمێنیستەكانی وڵاتەكەی گرتو رایگەیاند، ئەوان رۆڵی دایكایەتی ژنانیان قبوڵ نییە.
وتەكانی ئەردۆغان لەكاتێكدایە، لە حاڵێكدایە كە ئەمڕۆ 25ی نوامبر بە رۆژی جیهانیی بەرەنگاریی بەرامبەر توندوتیژی دژی ژنان ناودرێ كراوە و بە گوێرەی راپۆرتێكی ئەنجومەنی ژنانی ئستانبول هەموو رۆژێك لە توركیە ژنێك بە دەستی هاوسەر یان ئەنجامادنی خانەوادەكەی دەكوژرێتو تەنها لە سەرەتای ئەمساڵەوە 260 بەهۆی توندوتیژی ناوماڵەوە لە سەرتاسەری توركیە گیانیان لە دەستداوە.
پێشتر سەرکردە ئاینییەکانی دنیای ئیسلام و دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لێدوانی هاوشێوەیان سەبارەت بە “جیاوازیی” مافەکانی ژن و پیاو لە ڕوانگەی ئاینەوە هەبووە، بەڵام ئەمە یەکەمجارە کە لە وڵاتێکی وەکوو تورکیادا پلەدارێکی لە ئاستی سەرۆک کۆمار لێدوانی لەم چەشنە دەدات.
ئەم قسانەی ئەردۆغان لە کاتێکدایە کە سبەینێ 25ی نۆڤەمبەر رۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی “توندوتیژیی دژی ژنان”ە و بەم بۆنەوە رێکخراوەکانی داکۆکاری مافەکانی ژن لە سەرانسەری جیهان بەرنامەی جۆراوجۆر بەڕێوە دەبەن.