پێنج شه‌ممه‌ 21 تشرینی دووه‌م 2024

دژكردەوە بەرامبەر بە بڵاو كردنەوەی پارازیت لە وڵاتانێكی وەكوو ئێران

رێكخراوی نێودەوڵەتیی موخابرات سەر بە رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لە بڕیارنامەیەكدا سەبارەت بە هەناردن و بڵاوكردنەوەی پارازیت لەلایەن دەوڵەتانێك وەك كۆماری ئیسلامی، دژكردەوەی نیشان دا.

رێكخراوی نێودەوڵەتیی موخابرات(ITU) كە سەر بە رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكانە، لە نوێترین كۆنفرانسی خۆیدا كە لە مانگی خەزەڵوەری ١٣٩٣ی هەتاوی لە شاری بوسانی كورەی باشوور بە بەشداریی نوێنەرانی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان بەڕێوەچوو، بڕیارنامەی هوشداری پەسەند كرد.

(ITU) لە بڕیارنامەكەدا تەواوی ئەندامانی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكانی ئەركدار كردووە بۆ لە بەر چاو گرتنی بەربەستەكانی تكنیكی و ستانداردە دیاریكراوەكان بۆ بڵاوكردنەوەی شەپۆلی ئیلكترۆ مێغناتیسی.

یەكگرتوویی پێوەندییەكانی نێودەوڵەتیی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكانی (ITU)، پێشتریش داوای لە ئێران كردبوو كە بە هەناردنی پارازیت بۆ سەر ماهوارە دەرەكییەكان كە دژی یاسای نێودەوڵەتییە، كۆتایی بێنێت.

ئەو رێكخراوە بڵاوكردنەوەی شەپۆلی پارازیت لەلایەن ئێرانەوە بە ئەنقەست و دژی یاسا نێودەوڵەتییەكان دادەنێت و خوازیاری راگرتنی بڵاو كردنەوەی شەپۆلەكانی پارازیت بووە.

كۆماری ئیسلامی سەرەڕای هوشدارە نێودەوڵەتییەكان و دان‌پێدانانی بەرپرسانی رێژیم بۆ دەرئەنجامە زیانبارەكانی پارازیت، هەروا بە هەناردنی پارازیت درێژە دەدات.

شایانی باسە، كۆماری ئیسلامی لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا لە پێناو رێگری لە دەست پێراگەیشتنی هاووڵاتییان بە راگەیاندنی دەرەكی، دەستی بە كۆكردنەوەی ماهوارەكان و هەناردنی پارازیت كردووە و خەسارگەلێكی كەڕ بوونی یەكجاری، نەخۆشیی پێستی، شێرپەنجە و لەبارچوونی منداڵ لە دەرئەنجامە زیانبارەكانی شەپۆلی پارازیت بە سەر سڵامەتی كۆمەڵگەدایە.

هەروەها فرۆشتنی هێڵی ئاسمانیی كوردستان لە لایەن كۆماری ئیسلامیشەوە، یەكێكی دیكە لە كێشە ژینگەییەكانە كە ئەو حكومەتە بۆ خەڵكی ئێران و بەتایبەت شارە كوردنشینەكان دروست كردووە و تەندروستی هاوڵاتیانی خستووەتە ژێر مەترسیەوە و ئەگەری تووشبوون بە جۆرەها نەخۆشی شێرپەنجەی بە ئاستێكی زۆر پەرە پێداوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.