وێنه‌یه‌کی سه‌رنجڕاکێشی زه‌وی له بۆشاییه‌وه ڕووداوه‌کانی سه‌ر زه‌وی که‌متر له به‌ر چاو ده‌گرێت، وه‌ک ئه‌م هه‌ڵبژارده‌یه‌ی ‘دیجیتاڵ گڵه‌وب’ که ساڵانه دیمه‌نه‌کان به مانگی ده‌سکرد له بۆشاییه‌وه له زه‌وی ده‌گرێت‌و سه‌رنجڕاکێشترینیان بڵاو ده‌کاته‌وه.
کارمه‌ندانی ڕێکخراوه‌که له کۆلۆرادۆی ئامریکا ئه‌مساڵ بڕیاریان داوه 20دیمه‌نی سه‌رنجڕاکێش هه‌ڵبژێرن‌و بڵاوی بکه‌نه‌وه، که یه‌کێک له‌و دیمه‌نانه به‌ڕێکه‌وت ئالێپۆی نزیک حه‌مدانییه‌ی سوریه‌یه، وڵاتێک که که‌متر شوێنێکی ئارامی‌و ئاسایشی تێدایه.
ئه‌م وێنه‌یه چه‌ند مانگ پێش له ماڵپه‌ڕی تایم بڵاو بووه‌وه‌و دوێنێ دووشه‌مه له لاپه‌ڕه‌ی ئه‌و ماڵپه‌ڕه به ناونیشانی ‘له کۆشکێکی سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاسته‌وه بۆ سۆنه‌یه‌کی پلاستیکی زه‌به‌لاح له هۆنگ‌کۆنگ’ دیسان دانرایه‌وه.
وێنه: تایم ساینز