لە سەرەتای دەسپێكی شەڕ و ئاڵۆزیەكان لە وڵاتی “ئۆكراین” تا ئێستا 4 هەزار 317 كەس كوژراون.
رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان رۆژی پێنجشەممە 29ی مانگی خەزەڵوەر لە راپۆرتێكدا بڵاوی كردەوە و وێڕای ئاماژە بەو ئامارە، باسی لەوە كردووە، كە تەنانەت پاش جێەجێ كرانی پڕۆسەی ئاگربەست لە نێوان جیایی خوازانی لایەنگری روسیە و دەوڵەتی ئۆكراین لە مانگی سێپتامبری ئەمساڵ، تا ئێستا زیاتر لە یەك هەزار كەس كوژراون و ئەم ئامارەش بەرامبەرە لەگەڵ كوژرانی رۆژانە 13 كەس بە هۆی ئەو شەڕ و ئاڵۆزیانەوە.
دەفتەری كۆمیسری باڵای مافی مرۆڤی نەتەوەیەكگرتووەكان، لە حەوتمین راپۆرتی خۆی لەم دامەزراوە، سەبارەت بە دۆخی مافی مرۆڤ لە ئۆكراین، دەڵێت: لە ماوەی ئاگربەست لە ئۆكراین، نزیك بە هەزار و 830 پیاو و 120 ژن كوژراون.
ئۆكراین و وڵاتانی رۆژئاوایی، روسیە بەوە تۆمەتبار دەكەن كە، لە هەوڵی دابەشكردن و ناردنی چەك و تەقەمەنی بۆ جیایی خوازانی ئۆكراینە، بەڵام لە بەرامبەردا روسیە ئەو تۆمەتانە رەت دەكاتەوە.