پارلمانی عێراق ئاشكرایدەكات كە ئەو فرۆكانەی هەڵگری چەكو تەقەمەنی بۆ داعش لە فرۆكەخانەكانی”موسڵ، تەلەعفەر و گیارە” دەنیشنەوەو بارەكانی خۆیان دەگەیەننە دەستی چەكدارانی داعش.
سەرۆكی كۆمسیۆنی بەرگری لە پارلمانی عێراق لە لێدوانێك بۆ رۆژنامەی (زەمان)ی راگەیاندووە، كە فرۆكەكەی هەڵگری چەكی وڵاتی كۆماری “چیك”، یەكەم فرۆكە نیە كە لە بری كڕینی نەوتی قاچاخ، چەكو تەقەمەنی بۆ داعش دەهێنێت.
بەپێی پێشبینی شارەزایان، گروپی داعش رۆژانە زیاتر لە دوو ملیۆن دۆلار نەوتی قاچاغی عێراق دەفرۆشێت.
هەفتەی رابردوو فرۆكەیەكی سەر بە وڵاتی روسیە كە نزیكەی 40 تۆن چەك و تەقەمەنی باركردبوو لە فرۆكەخانی نێودەوڵەتی بەغدا نیشتەوە و بەغدا دەستی بەسەر بارەكەیدا گرت.
ئەو فڕۆكەیە پێش ئەوەی بچێتە بەغدا، ویستی لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بنیشێتەوە، بەڵام بە هۆی ئەوەیكە پێشتر فڕۆكەخانەی سلێمانی ئاگادار نەكرابووەوە رێگا بە نیشتنەوەی نەدرا.