شه‌ممه‌ 23 تشرینی دووه‌م 2024

له ئێران ساڵانه 40هه‌زار که‌‌س به ژماره‌ی که‌م‌ئه‌ندامان زیاد ده‌بن

ئه‌مڕۆ 12 سه‌رماوه‌زو 3 دێسامبر هاوکاته له‌گه‌ڵ ڕۆژی جیهانیی که‌م‌ئه‌ندامان. که‌م‌ئه‌ندامان له ئێران هه‌ر وه‌ک پێکهاته‌و که‌مایه‌تییه‌کانی تر، ساڵێ جارێک ‌و زیاتر به ڕوانگه‌یه‌کی یه‌کلایه‌نه‌و ‘به‌زه‌یی پێداهاتنه‌وه‌ی میدیایی’ سه‌یر ده‌کرێن. ئه‌وه له حاڵێکدایه که به پێی ئاماره جیهانییه‌کان، ده‌کرێت به 10 له سه‌دی خه‌ڵکی ئێران بوترێت که‌م‌ئه‌ندام.

جیاوازیی ڕه‌گه‌زی پێوه‌رێک له که‌م‌ئه‌ندامییه، به جۆرێک که ژنان له سه‌دا 60،  زیاتر له پیاوان که‌م‌ئه‌ندام ده‌‌بن.

له‌م پێوه‌ندییه‌دا هه‌واڵنێریی حکومه‌تیی ئیلنا ڕایگه‌یاندووه، عه‌لی ڕه‌بیعی وه‌زیری کارو هه‌ره‌وه‌زی‌و ئاسایشی کۆمه‌ڵایه‌تیی  ئێران له ڕۆژی یادکردنه‌وه‌ی که‌م‌ئه‌ندامان که سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ له کۆمه‌ڵگه‌ی ته‌لاش‌ی تاران به‌ڕێوه‌چووه ڕایگه‌یاندووه: ‘له‌گه‌ڵ سی‌و سێ هه‌زار خوێندکارو بیست‌و چوار هه‌زار خوێندکاری زانکۆی ئه‌م‌ئه‌ندامدا ڕوبه‌ڕوین’، ئه‌مه له حاڵێکدایه که بارودۆخی په‌روه‌رده‌و پێداویستییه‌کانی فێرکردن له ئێران، به تایبه‌ت له ناوچه  په‌راوێزکه‌وتووه‌کان وڵامده‌ری ئه‌و ژماره زۆره‌ی که‌م‌ئه‌ندامان نییه.

عه‌لی ڕه‌بیعی له وه‌زیرانی کابینه‌ی پێشنیارکراوی حه‌سه‌ن ڕۆحانییه که به 163 ده‌نگی‌ ئه‌رێ‌و 100 ده‌نگی نه بۆ ئه‌و پۆسته هه‌لبژێردراوه  که له چاو هه‌لبژاردنه‌کانی تر ده‌نگێکی که‌می به ده‌ستهێناوه. شایانی باسه که ئه‌مڕۆ ناوبراو به‌شی کۆتایی قسه‌کانی بۆ سیاسه‌ته‌کانی خۆی له سه‌ر باشترکردنی بارودۆخی که‌م‌ئه‌ندامان ته‌رخان کرد.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.