ئاوی شاری “سەقز” بە كەڵكی خواردنەوە نایەت

دۆخی ئاوی شاری “سەقز” زۆر نالەبارە و لایەنە پەیوەندیدارەكانیش هیچ هەوڵێ بۆ چارەسەر كردنی ئەو دۆخە نادەن.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە *زاگرۆس پۆست گەیشتووە، ئەمڕۆ یەكشەممە 25ی مانگی خەزەڵوەر، وەكوو باقی رۆژەكانی دیكە ئاوی شاری سەقز زۆر قوڕاویی بووە و بە كەڵكی ئەوە نایەت كە بۆ خواردن و خواردنەوە لە لایەن هاوڵاتیانەوە بەكاربهێنرێت.

ئەمەش لەحاڵێكدایە كە نزیك دوو ساڵە ئاوی شاری سەقز، بەم چەشنە لێڵ و قوڕاویە و لە ماوەی رۆژانی رابردووشدا بە هۆی شكانی “شالوولەی ئاو” ئاوی شار بڕابوو و بەو هۆیەشەوە نانەوایەكان كاریان نەدەكرد و قات و قڕیەكی زۆر لە ئاستێكی زۆر باڵی بە سەر شاردا كێشابوو.

شایانی باسە، تا ئێستا چەندین جار داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەكان كراوە كە دۆخی نالەباری ئاوی شاری سەقز چارەسەر بكەن، بەڵام لە لایەن كاربەدەستانەوە زۆر بە كەمتەرخەمی لەو بارەتە دەڕواندرێت و هیچ هەوڵێك بۆ چارەسەركردنی نادەن.

ڤیدیۆی ئەم ئێوارەیەی ئاوی شاری سەقز لە خوارەوە ببینن:

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.