داعش بارمتەیەكی دیكەی سەربڕی

داعش سێهەمین بارمتەی ئەمریكی و پێنجمین بارمتەی رۆژئاوایی خۆی سەربڕی.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە 25ی مانگی خەزەڵوەر داعش ڤیدیۆیەكی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بڵاوكردەوە و تێیدا پیتەر كاسیگ بە سەربڕدراوی دەردەكەوێت.

ئەمەش لەحاڵێكدایە، كە لە رۆژانی رابردوودا دەنگۆی برینداربوونی سەربڕی ئەمریكییەكان، كە بە (جۆن) دەناسرێت و گومان دەكرێت رەپێرێكی خەڵكی بەریتانیا بێت، لە میدیاكاندا بڵاوبووەوە، بەڵام لەو ڤیدیۆیەدا كە ئەمڕۆ بڵاوبووەتەوە جۆن سەرلەنوێ دەردەكەوێت و سەری سێیەمین بارمتەی ئەمریكیی بە بڕدراوی لەبەردەم خۆیدا داناوە. داعش هەروەها دوو بارمتەی دیكەی رۆژئاوایی تا ئێستا سەربڕیوە.

پێشتر داعش هەریەكە لە جەیمس فۆڵی و ستیڤ سۆلتۆڤ-ی ئەمریكیشی سەربڕی. هەروەها جۆن كامتڵ، كە ئەویش بارمتەیەكی ئەمریكییە و لەدەست داعشدایە، هەڕەشەی سەربڕینی لەسەرە.

وێنەی بارمتە ئەمریكیەكە كە لە لایەن داعشەوە سەری لە لەشی جیاكراوەتەوە دەتوانن لە خوارەوە بیبینن:

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.