دوای ئه‌وه‌ی سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ فه‌رهاد پیرباڵ چووه به‌رده‌م فڕۆکه‌خانه‌ی هه‌ولێرو گرتووخانه‌ی مه‌حه‌ته که شوێنی ده‌ستبه‌سه‌رکردنی 8 چالاکی ڕۆژههڵاتییهو بڕیاریدا ئه‌گه‌ر تا کاتژمێر 3 دوانیوه‌ڕۆ ئازاد نه‌کرێن ئاگر له خۆی به‌رده‌دات، تا ئێسته‌ش که نیوکاتژمێر له 3 لایداوه چالاکان ئازاد نهکراونو کۆمه‌ڵێک چالاکی تری ڕۆژهه‌ڵاتی له به‌رده‌م گرتووخانه‌که بۆ پشتگریی له پیرباڵ مانیان گرتووه‌و هێزه‌کانی پۆلیس‌و ئاسایش ده‌وره‌که‌یان گرتووه.
شایه‌تحاڵێک به زاگرۆ پۆستی ڕاگه‌یاندووه: ئێسته هێزه‌کان ناهێڵن که‌سی تر به مانگرتووان په‌یوه‌ست بێت‌و فه‌رهاد پیرباڵ ڕایگه‌یاندووه ئه‌مشه‌و خۆی ده‌سووتێنێت.
وێنه: کۆمه‌ڵێک له چالاکانی مانگرتوو له به‌رده‌م گرتووخانه‌ی مه‌حه‌ته، له لاپه‌ڕه‌ی ‘گروپی پشتیوانی لە ٧ بەندکراوی ڕۆژهەڵاتی لە باشوری کوردستان ‘ه‌وه.