سێ شه‌ممه‌ 10 كانونی یه‌كه‌م 2024

فه‌رهاد پیرباڵ هه‌ڕه‌شه‌ی خۆسووتاندن ده‌کات

سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ دووشه‌مه  هونه‌رمه‌ندو نووسه‌ری هه‌ولێری فه‌رهاد پیرباڵ له به‌رده‌م گرتوخانه‌ی مه‌حه‌ته ڕایگه‌یاندووه ئه‌گه‌ر تا دوانیوه‌ڕۆ چالاکانی ده‌ستبه‌سه‌رکراوی ڕۆژهه‌ڵاتی ئازاد نه‌کرێن ئاگر له جه‌سته‌ی خۆی به‌رده‌دات. به پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی به زاگرۆس پۆست گه‌یشتووه پیرباڵ له ناڕه‌زایه‌تی به ده‌ست به سه‌رکرانی 8 چالاکی سیاسی‌و مه‌ده‌نیی رۆهه‌ڵاتی له لایه‌ن ئاسایشی هه‌ولێره‌وه له به‌رده‌م فڕۆکه‌خانه‌ی هه‌ولێر تا گرتوخانه‌ی مه‌حه‌ته وێرای ده‌یان چالاکی تر خۆپیشاندانیان ڕێخست‌ڕایگه‌یاندووه ئه‌گه‌ر تا دوانیوه‌ڕۆ  ئه‌و چالاکانه ئازاد نه‌کرێن خۆی ده‌سووتێنێت.

فه‌رهاد پیرباڵ پێشتریش  وه‌ک زۆرێک له نووسه‌رو ڕووناکبیرانی کورد له سه‌ر کاغه‌ز ده‌ستبه‌سه‌رکرانی ئه‌و چالاکانه‌ی مه‌حکووم کردبوو پشتیوانیی خۆی بۆ ئازادکردنیان ڕاگه‌یاندبوو .

فه‌رهاد پیرباڵ تا دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ مۆڵه‌تی به حکومه‌ت داوه  تا گیراوان ئازاد بکه‌ن‌و له ئاکامی مانگرتنه‌که‌شیدا سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ 10 خوله‌ک فڕینی هه‌ولێر بۆ تارانی له فڕۆکه‌خانه‌ی هه‌ولێر دواخستووه.

بڕیار وایه دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ کاتژمێر 13:30 مانگرتنه‌که ده‌ستپێبکاته‌وه‌و فه‌رهاد پیرباڵ له به‌رده‌م گرتووخانه‌ی مه‌حه‌ته ئاماده بێت.

وێنه‌: فه‌رهاد پیرباڵ، سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ، به‌رده‌م گرتووخانه‌ی مه‌حه‌ته، له دیوای ‘ره‌سوڵ سوڵتانی’ وه‌رگیراوه.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.