لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا بە دەیان كرێكاری شیركەتی “كۆلهام” لە سەدی “داریان”ی شاری پاوە لە لایەن خاوەنكاری شیركەتەكەوە لەسەر كار دەركراون.
بە پێی ئەو هەواڵانەی بە *زاگرۆس پۆست* گەیشتووە، خاوەنكاری ئەم شیركەتە نزیك بە 90 كەس لە كرێكارانی ئەم شیركەتەی لەسەر كار دەركردووە و هۆكارەكەی بۆ داخرانی شیفتی شەو گەڕاندۆتەوە.
دەركردنی ئەم كرێكارانە بە هۆی داخرانی شیفتی شەو لە شیركەتی “كۆلهام” بووە و باس لەوە كراوە كە، شیفتی شەوی ئەم شیركەتە لادەبرێت و هەموو كرێكارانی ئەو شیفتە كە رێژەكەیان نزیك بە 90 كەس دەبێ، لەسەر كار دەردەكرێن.
جێگای وەبیرهێنانەوەیە، ساڵی رابردووش بە هۆی نەبوونی ئەمنیەتی شوێن و كار و رووداوی نەخوازراو، كرێكارێكی ئەو شیركەتە بە ناوی “عەلدولوەحید وەیسی” ە بەشی ترانسپورت تووشی سووتاوی بوو و بەشێكی زووری جەستە و بەتایبەت روومەتی سووتا؟