پێنج شه‌ممه‌ 28 ئازار 2024

دەركردنی دەیان كرێكاری سەدی “داریان”ی شاری پاوە

لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا  بە دەیان كرێكاری شیركەتی “كۆلهام” لە سەدی “داریان”ی شاری پاوە لە لایەن خاوەنكاری شیركەتەكەوە لەسەر كار دەركراون.

بە پێی ئەو هەواڵانەی بە *زاگرۆس پۆست* گەیشتووە، خاوەنكاری ئەم شیركەتە نزیك بە 90 كەس لە كرێكارانی ئەم شیركەتەی لەسەر كار دەركردووە و هۆكارەكەی بۆ داخرانی شیفتی شەو گەڕاندۆتەوە.

دەركردنی ئەم كرێكارانە بە هۆی داخرانی شیفتی شەو لە شیركەتی “كۆلهام” بووە و باس لەوە كراوە كە، شیفتی شەوی ئەم شیركەتە لادەبرێت و هەموو كرێكارانی ئەو شیفتە كە رێژەكەیان نزیك بە 90 كەس دەبێ، لەسەر كار دەردەكرێن.

جێگای وەبیرهێنانەوەیە، ساڵی رابردووش بە هۆی نەبوونی ئەمنیەتی شوێن و كار و رووداوی نەخوازراو، كرێكارێكی ئەو شیركەتە بە ناوی “عەلدولوەحید وەیسی” ە بەشی ترانسپورت تووشی سووتاوی بوو و بەشێكی زووری جەستە و بەتایبەت روومەتی سووتا؟

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.