چوار شه‌ممه‌ 20 تشرینی دووه‌م 2024

كۆماری ئیسلامی له کوردستان مانۆڕی توندڕەویی بەڕێوە دەبات

بڕیارە رۆژی هەینی ٩‌ی خەزەڵوەر لە سەرجەم شارەكانی سەر بە پارێزگای ورمێ كۆبوونەوە و رێپێیوانی لایەنگرانی “ئەمری بە مەعروف و نەهی لە مونكر”كە بە باڵی توندڕەوی كۆماری ئیسلامی دەناسێنرێت، بەڕێوە بچێت.

ئەو خۆپیشاندان و رێپێوانە كە لە ژێر بڕیاری ناوەندەكانی سەر بە بەیتی رێبەریی كۆماری ئیسلامی رێكخراوە لەلایەن ستادی ” ئەمری بە مەعروف و نەهی لە مونكر” بەڕێوە دەچێت.

عەلی قەنبەری جێگری ئەو ناوەندە دەوڵەتییە لە پارێزگای ورمێ بە هەواڵنێری حكومەتی فارسی راگەیاندووە، شوێنی كۆبوونەوەكە مزگەوتەكان دەبێت و بە پلاكارد و پوستر و دروشمی توندیش لەو كۆبوونەوانە بەرز دەكرێتەوە.

ئەمە لەحاڵێكدایە كە ماوەیەك پێش ئێستاش لە پارێزگای ئیلام، ئەو رەوتەی سەر بە كۆماری ئیسلامی سیمینارێكیان لەژێر ناوی” ئەمری بە مەعروف و نەهی لە مونكر” بەڕێوە برد كە تێیدا قۆناغی ئێستای وڵاتی ئێران بە سەردەمی سەدری ئیسلام بەراورد كرابوو.

ئیمام جومعە و نوێنەری عەلی خامنەیی لە ئیلام لەو سیمینارەدا وتبووی: تەنیا لە رێگەی قورئانەوە دەتوانین بە سەر كێشەكاندا زاڵ بین و باقی زانست و هەوڵ و تەقالاكانی مرۆڤی بە فشە ناولێبرد.

ئەو رێپێوانە لەحاڵێكدایە كە لەماوەی چەند رۆژی رابردووداو پاش رووداوەكانی پژاندنی ئەسید لە ئیسفەهان و چەند شارێكی دیكە لەوانە قوم، مەشهەد و تاران و … خەڵك دامەزراوەی توندڕەوی “نەهی لە مونكر و ئەمری بە مەعروف” بە تاوانباری سەرەكی ئەو كردەوانە دەزانن.

لەتۆڕەكۆمەڵایەتی و لەنێوان هاووڵاتییاندا، پرسی وەكوو دژكردەوە بە بێ‌حیجابی باسی لێوە دەكرێ‌و لەو باوەڕەدان دەست و پێوەندیەكانی سەر بە باڵی توندەڕەوی كۆماری ئیسلامی ئەو كارانە دەكەن.

لەشارەكانی ئیسفەهان، تاران، مەشهەد، قوم و زانكۆكانی دیكەی ئێران و كوردستانیش بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە پژاندنی ئەسید كۆبوونەوەی ناڕەزاییان بەڕێوە برد.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.