وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا (پێنتاگۆن) رایگەیاند، بڕی تێچووی ئەو شەڕەی بە دژی گرووپی داعش تا ئێستا كراوە، رۆژانە 8 میلیۆن و 300 هەزار دۆلار بووە.
ئەو ئۆرگانە نیزامیەی ئەمریكا، ئەمڕۆ دووشەممە 5ی مانگی رەزبەر رایگەیاند،” تێچووی ئەو شەڕەی بە دژی گرووپی داعش تا ئێستا كراوە، بە تێكڕایی نیچوەنجی رۆژانەكەی بۆ 8 میلیۆن و 300 هەزار دۆلار بەرز بووەتەوە و كۆی گشتی تێچووەكەشی لە ماوەی 2 مانگی رابردوو 850 میلیۆن دۆلار راگەیاندووە.
پنتاگۆن بەرزبوونەوەی تێچووی هێرشە نوێیەكانیش بۆ بەرین بوونەوەی هێرشە ئاسمانییەكانی ئەمریكا بۆ سەر داعش لە سووریە و عێراق دەگەڕێنێتەوە.
ئەمەش لەحاڵێكدایە كە، هەفتەی رابردوو پێنتاگۆن تێچووی هێرشەكانی رۆژانە 7 میلیۆن و 6 هەزار دۆلار و بە گشتی 425 میلیۆن دۆلار راگەیاندبوو.