یه‌ك شه‌ممه‌ 24 تشرینی دووه‌م 2024

ئێران‌و تورکیه له سه‌ر قه‌یرانی سوریه ڕێکه‌وتن

دوێنێ چوارشه‌مه دوای دانیشتنی نێوان محه‌مه‌دجه‌واد زه‌ریف‌و ئه‌عمه‌د داوود ئۆغلو هاوتای تورکی له تاران ڕێکه‌وتنی نێوان ئه‌و دوو وڵاته له سه‌ر قه‌یرانی سوریه ئاشکرا بوو که ئه‌ویش ڕێکه‌وتنیان بوو له‌سه‌‌ر کۆتاییهاتنی شه‌ڕی ئه‌و وڵاته‌یه تا پێش دانیشتنی ژنێڤ 2.

له دوای سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕ له سوریه‌و ئه‌گه‌ری ڕووخانی ڕژیمی به‌شار ئه‌سه‌د ئه‌وه یه‌که‌مجاره ئێران‌و تورکیه به شێوه‌ی فه‌رمی ئه‌گه‌نه ڕێکه‌وتن له سه‌ر قه‌یرانی سوریه‌و ڕای هاوشێوه‌ ده‌رده‌بڕن، له حاڵێکدا به شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ ئێران پشتگری مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌سه‌د ده‌کات‌و تورکیه‌ش هاوکاریی هه‌موو به‌ره‌کانی ئۆپۆزسیۆنی ڕژیمی سوریه ئه‌دات بۆ ڕووخاندنی ده‌سه‌ڵاتی ده‌مشق.

هاوکات دوو وڵات ڕایانگه‌یاندووه ئاماده‌ن پێش هاتنی زستان ئه‌و هاوکارییانه‌ی خۆیان بنێرن بۆ سوریه که به هاوکاری مرۆیی ناویان بردووه.

بڕیاره کۆنفرانسی ژنێڤ 2 له مانگی داهاتوودا بگیرێت‌و ته‌رخان بکرێت بۆ پرسی قه‌یرانی سوریه، له حاڵێکدا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌رانسه ڕایگه‌یاندووه کۆنفرانسه‌که به بێ به‌شداریی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌سه‌د به‌ڕێوه‌ده‌چێت، به‌ڵام ژێنراڵ ئیدریس سه‌لیم فه‌رمانده‌ری ئه‌رته‌شی ئازادی سوریه ڕایگه‌یاندووه که کات بۆ گرتنی کۆنفرانسی 2 ژنێڤ له‌بار نییه‌و ئه‌وان به‌شداریی تێدا ناکه‌ن.

ئۆپۆزسیۆنی سوریه له‌حاڵێکدا ڕایگه‌یاندووه له کۆنفرانسی ژنێڤ 2 دا به‌شداری ناکات  که بڕیاره له رۆژانی داهاتوودا نوێنه‌ری خۆی بۆ جێگره‌وه‌ی کورسی سوریه له یه‌کێتیی عه‌ره‌ب دیاری بکات‌و ئه‌وه‌ش به مانای پێبه‌ندبوونه به یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌کان‌و له‌وانه به‌شداریکردن له کۆنفرانسی ژنێڤ 2 که ته‌رخان کراوه بۆ قه‌یرانی سوریه.

وێنه: ئینتێرنێت.

بابەتی هاوپۆل

عثمان اسماعیلی از زندان سقز به بیمارستان منتقل شد

روز یکشنبه سوم دی‌ماه، عثمان اسماعیلی، فعال کارگری اهل سقز به دلیل بیماری از زندان …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.