پێنج شه‌ممه‌ 21 تشرینی دووه‌م 2024

پەرەسەندنی نەخۆشیی ئایدز لە ئێران

كاربەدەستانی وەزارەتی تەندروستی ئێران رێژەی تووشبوان بە نەخۆشی ئایدز لە وڵاتیان زیاتر لە 27 هەزار كەس راگەیاند كە سەبارەت بە ساڵی 1380 لانیكەم 9 ئەوندە بەرزبوونەوەی بە خۆیەوە بینیوە. ئامارەكان نیشانیدەدەن پەرەسەندنی نەخۆشی ئایدز لە نێو منداڵانی سەرشەقام‌و كار لە تاران 45 ئەوندەی توێژەكانی دیكە بووە.

دوایین ئاماری رێكخراوی جیهانیی تەندروستی سەر بە رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان سەبارەت بە پەرەسەندنی ئایدز راپۆرتێكی بڵاوكردەوە كە تێیدا نیشانی دەدات گەشەی ئەم نەخۆشیە لە نێو گەورەساڵان لە ساڵی 2001 تا ئێستا 1 لەسەر 3 بووە‌و گەیشتوەتە ئاستی دوو ملیۆن كەس، لە حاڵێكدا كە رێژەی تووشبوان بە ئایدز لە ئێران بە گەشەی لانیكەم 9 ئەوندە لە 3 هەزارو 600 كەس، گەیشتوەتە 27 هەزار كەس.

نمودارێك كە لە وێبسایتی ناوەندی ئایدزی رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان بڵاوبوەتەوە، نیشانیدەدات ئاماری تووشبوان بە نەخۆشی ئایدز لە ئێران لە دەیەی 1990 پەرەسەندنی كەمی بووە، بەڵام لە ساڵی 2000 تا 2001 ئەم ئامارە رەوتێكی خێرای بە خۆیەوە بینیوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.