هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

گیانلەدەستدان و بریندار بوونی 8 هەزار كەس بە هۆی تەقینەوەی مین

لە ساڵی ١٣٦٧ی هەتاوە تا ساڵی ١٣٩١ لە پارێزگاكانی ورمێ، ئیلام، كرماشان، سنە و خووزستان دوو هەزار و ٤٣٣ هاووڵاتیی مەدەنیی بە هۆی كەرەسەی بەجێماوی جەنگی و تەقینەوەی مین گیانیان لەدەستداوە و پێنج هەزار و ٦٠١ كەسی دیكەش بریندار بوونە.

كۆمەڵەی چالاكانی مافی مرۆڤ لە ئێران راپۆرتێكی بڵاو كردووەتەوە و تیایدا باسی لەوە كردووە كە، رێژەی قوربانیی بوونی هاووڵاتیان لەماوەی ئەو ٢٤ ساڵەدا بێ‌وێنە و كارەساتبار وەسف كردووە.

لە پارێزگاكانی رۆژهەڵاتی كوردستان رێژەی قوربانیانی مین جێگای نیگەرانیە بە چەشنێك كە لەو ماوە دیاریكراوەدا یەك هەزار و ٩٩٦ هاووڵاتیی كورد لە ناوچەكانی ئاڵوودە بە مین و كەرەسەی جەنگی، گیانیان لەدەست داوە.

لەلایەكی دیكەوە چوار هەزار و ٧٢٧ هاووڵاتیی دیكەش لەكوردستان بە هۆی تەقینەوەی مینەوە بریندار بوون.

لەو راپۆرتەدا باس لە ژنانی قوربانی دەستی مینیش كراوە كە لە پارێزگاكانی ئیلام، ورمێ، سنە و كرماشان نزیك بە ١٥٨ ژن گیانیان لەدەست داوە و ٤٠٢ كەسیش بە هۆی تەقینەوەی مین بریندار بوون.

هەر لەو چوار پارێزگایەدا، كرماشان بە ٩٩٣ حاڵەت كوژران زۆرترین پلەی گیان لەدەست دانی مینی هەیە و ئوستانەكانی كوردستان ٣٦٨ حاڵەت، ئیلام ٣٢٦ حاڵەت و ئازەربایجانی رۆژئاوا بە ٣٠٩ حاڵەت گیان لەدەست دان پلەكانی دووهەم، سێهەم و چوارەمیان هەیە.

دەوترێت كە زیاتر لە دوو ملیۆن و ٢٠٠ هەزار هێكتار لە زەوی رۆژهەڵاتی كوردستان بە مین چێنراون و بە گشتی 42 هەزار میتری چوارگۆش لە خاكی ئێران مینڕێژ كراوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.