لەماوەی دوو ساڵی رابردوو، 400 كەس لە باشووری كوردستان چونەتە ناوداعش و تائێستاش 70 كەسیان لێكوژراوە.
مەریوان نەقشبەندی، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی بە هەواڵنێریی خەندان ی رایگەیاند، “لەسەرتاسەری هەرێمی كوردستان لەماوەی ئەم 2ساڵەی رابردوو، نزیكەی 400كەس چونەتە ناو داعش ، كە نیوەیان دوای داگیركردنی موسڵ لەلایەن داعش رۆیشتوون”.
نەقشبەندی ئاماژەی بەوەش كردووە كە، “لەكۆی ئەو 400 گەنجە تا ئێستا زیاتر لە 70 كەسیان كوژراون، ژمارەیەك لەوانە لەشەڕەكانی داعش دژی بەشار ئەسەد و ژمارەیەكی دیكەشیان لە دژی یەپەگە و پێشمەرگە كوژراون”، دەشڵێت: 18 لەو گەنجە كوردانە بەدەستی خودی داعش گوللـەباران كراون بەتۆمەتی خیانەت و هاوكاریی هەواڵگری بۆ پێشمەرگە و فڕۆكەكانی ئەمریكا”.
ناوبراو وتیشی، ئەوەی جێگای سەرنجە لەسنوری شاری دهۆك یەك حاڵەتیش تۆمار نەكراوە كەرۆیشتبێتە ناو داعش.