پێنج شه‌ممه‌ 21 تشرینی دووه‌م 2024

شه‌ش گرووپی ئیسلامیی توندڕه‌و له سوریه یه‌کیان گرت

دوێنێ هه‌ینی به‌ره‌یه‌ک که پێکهاته‌ی شه‌ش گرووپی توندڕه‌وی ئیسلامییه له سوریه، خۆیان به ناوی ‘به‌ره‌ی ئیسلامی’ ڕاگه‌یاند. به‌پێی ڕاپۆرتێکی ته‌له‌فزیۆنی ئه‌لجه‌زیره شه‌ش گروپی ئیسلامی خۆیان ڕاگه‌یاندووه‌و که‌سێک به ناوی ‘ئه‌حمه‌د عیسا شێخ’ سه‌رۆکایه‌تییان ده‌کات. هه‌موو ئه‌م گرووپانه پێشینه‌ی کاری توندوتیژییان هه‌یه‌و تاوانباره به ڕفاندن‌و کوشتنی هاوڵاتیان‌و ڕوبه‌ڕوبونه‌وه له گه‌‌ڵ هه‌ردوو ئه‌رته‌شی ئازادی سوریه‌و چه‌کداره‌کانی به‌شار ئه‌سه‌دو خه‌ڵکی ئاسایی، هه‌روه‌ها جێگری سه‌رۆکی به‌ره‌ی ئیسلامی پێشتر له ڕیزه‌کانی ئه‌لقاعیده که‌سێکی چالاک بووه. ‘هه‌ڵۆکانی شام’، ‘سه‌ربزێوانی شام’، ‘له‌شکری هه‌ق’و ‘ئه‌رته‌شی ئیسلامی’، چووار باڵی سه‌ره‌کیی پێکهێنه‌ری ئه‌م به‌ره‌یه‌ن‌و شاره‌زایانی ئه‌منی پێیان وایه ژماره‌یان تا 45هه‌زار که‌س ده‌بێت.

هه‌ر له‌م مانگه‌داو له ئاکامی ناکۆکییه‌کانی نێوان ئیسلامیه‌کانی عێراق‌و سوریه، تۆڕی نێوده‌ڵه‌وتیی ئه‌لقاعیده به سه‌رۆکایه‌تیی ئه‌یمه‌ن زه‌واهیری،  ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له شام‌و عێراق(داعش)ی به فه‌رمی هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌‌و به‌ره‌ی نوسره (جبهه النصره) به شێوه‌ی تایبه‌تی ده‌ستنیشان کرا بۆ درێژه‌دان به شه‌ڕ له ڕۆژاوای کوردستان‌و دژ به هێزه‌کانی په‌یه‌ده.

له ڕۆژانی ڕابردوودا  ناکۆکیی نێوان ئیسلامییه توندڕه‌وه‌کان له سوریه به شێوازێکی تر په‌ره‌ی سه‌ندووه‌و هه‌ریه‌که له داعش‌و به‌ره‌ی نوسره‌ له چه‌ند شوێندا پێکیاندا داوه. پێده‌چیت به ڕاگه‌یاندنی به‌ره‌ی ئیسلامیش ناکۆکییه‌کان زیاتر په‌ره‌بسێنێت‌.

وێنه: AFP

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.