لەناوچە سنوورییەكانی شاری مەریوان كۆڵبەرێكی دیكە لەپێناو دابین كردنی بژیوی ژیانیدا بە گولـلەی هێزە ئینتزامیەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران و بریندار كرا.
بورهان ئاقایی كوڕی ئەفراسیاب و خەڵكی مەریوان لەشوێنێك بە ناوی “سیازاخ” لەلایەن هێزە چەكدارەكانی سەر بە پاسگای “قامیشەڵە” دراوەتە بەر دەسڕێژی گولـلە.
دەوترێ، ئەو كۆڵبەرە بە هۆی بێدەرەتانی و تەنیا بۆ دابین كردنی بژیوی ژیانی رووی لە سنوورەكان كردبوو و پاش بریندار بوون، هێزە حكومەتیەكان دەستیان بەسەر كەلوپەلەكانیدا گرتووە.
هەر لەو پێوەندییەدا ژمارەیەك كۆڵبەری دیكەش لە ناوچەی “شلێر”ی مەریوان دراونەتە بەر دەسڕێژی گولـلە.
بە پێی ئامارەكانی هەواڵنێریی كوردپا، لەماوەی نیوەی یەكەمی مانگی رەزبەردا ٧ كۆڵبەری كورد لەناوچە سنوورییەكانی كوردستان بەتەقەی هێزە نیزامییەكان بوونەتە قوربانی.
لەكۆی گشتیی ئەو رێژەیە ٢ كۆڵبەر گیانیان لەدەست داوە و ٥ی دیكەش بریندار یوون.
بەڵام ئەم هەواڵانە فەرمی نین و پێدەچێ رێژەی ئەو كۆڵبەرانەی كە كەوتوونەتە بەر پەلاماری هێزەكانی كۆماری ئیسلامی زۆر لەمە زیاتر بن.