هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

كۆڵبەرێكی دیكە بە دەستی هێزەكانی كۆماری ئیسلامی بریندار كرا

لەناوچە سنوورییەكانی شاری مەریوان كۆڵبەرێكی دیكە لەپێناو دابین كردنی بژیوی ژیانیدا بە گولـلەی هێزە ئینتزامیەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران و بریندار كرا.

بورهان ئاقایی كوڕی ئەفراسیاب و خەڵكی مەریوان لەشوێنێك بە ناوی “سیازاخ” لەلایەن هێزە چەكدارەكانی سەر بە پاسگای “قامیشەڵە” دراوەتە بەر دەسڕێژی گولـلە.

دەوترێ، ئەو كۆڵبەرە بە هۆی بێ‌دەرەتانی و تەنیا بۆ دابین كردنی بژیوی ژیانی رووی لە سنوورەكان كردبوو و پاش بریندار بوون، هێزە حكومەتیەكان دەستیان بەسەر كەلوپەلەكانیدا گرتووە.

هەر لەو پێوەندییەدا ژمارەیەك كۆڵبەری دیكەش لە ناوچەی “شلێر”‌ی مەریوان دراونەتە بەر دەسڕێژی گولـلە.

بە پێی ئامارەكانی هەواڵنێریی كوردپا، لەماوەی نیوەی یەكەمی مانگی رەزبەردا ٧ كۆڵبەری كورد لەناوچە سنوورییەكانی كوردستان بەتەقەی هێزە نیزامییەكان بوونەتە قوربانی.

لەكۆی گشتیی ئەو رێژەیە ٢ كۆڵبەر گیانیان لەدەست داوە و ٥‌ی دیكەش بریندار یوون.
بەڵام ئەم هەواڵانە فەرمی نین و پێدەچێ رێژەی ئەو كۆڵبەرانەی كە كەوتوونەتە بەر پەلاماری هێزەكانی كۆماری ئیسلامی زۆر لەمە زیاتر بن.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.