شه‌ممه‌ 23 تشرینی دووه‌م 2024

به‌رینترین بوومه‌له‌رزه کوردستانی گرته‌وه

له دوێنێ هه‌ینییه‌وه تا سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ زنجیره‌‌یه‌ک بوومه‌له‌رزه‌ی به‌هێز ده‌یان جار له خوارووی کوردستان‌و پارێزگای ئیلامه‌وه تا ناوه‌ندی سلێمانیی هه‌ژاندووه. به‌هێزترین بوومه‌لرزه 5.6 ڕیشتێر بووه‌و له ده‌وروبه‌ری کرماشانی داوه. به گوێره‌ی که‌شناسیی کرماشان بوومه‌له‌رزه‌کان زیاتر له سه‌دجار له قه‌سری شیرینی داوه‌و قه‌سر ناوه‌ندی بوومه‌له‌رزه‌کان بووه. یه‌که‌م بومه‌له‌رزه به گوڕی 5.4 به پێوه‌ری ڕیشتێر بووه‌و کاتژمێر 10:28 له 8 کیلۆمێتریی باکووری خانه‌قیی ڕوویداوه. بومه‌له‌رزه به تایبه‌ت له‌ گه‌رمیان، شاره‌زور، کرماشان، سه‌رپێڵ زه‌هاو، ئیلام، سنه‌، مه‌ریوان‌و سلێمانی هه‌ست پێکراوه.

تا ئێسته هیچ هه‌واڵێک له خه‌ساره ماڵی‌و گیانییه‌کان بڵاو نه‌بووه‌ته‌وه، به‌ڵام له شاره‌کانی خانه‌قی‌و که‌لاری باشووری کوردستان دوێنێشه‌و به ده‌یان بنه‌ماڵه تا سه‌رله‌به‌یانی له ده‌ره‌وه نوستون.

وێنه: سه‌لام عه‌بدوڵا چالاکی مه‌ده‌نی له خانه‌قی له گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌که‌ی له ده‌ره‌وه‌ی ماڵ، له لاپه‌‌ڕه‌ی فه‌یسبوکیه‌وه.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.