به گوێره‌ی راپرسییه‌ک که له سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی سکاتله‌ند له بریتانیا 51%ی خه‌ڵکی ئه‌و هه‌رێمه خوازیاری جیابوونه‌وه‌ن له بریتانیا‌و به‌و شێوه‌یه بریتانیا له داهاتوودا زیاتر له یه‌ک له‌سه‌ر سێی خاکه‌که‌ی له ده‌ستده‌دات.
به گوێره‌ی راپرسییه‌ک که ناوه‌ندی YouGov له سکاتله‌ند ئه‌نجامیداوه، ئاکامی ئه‌م ده‌نگدانه جیاوازیی به‌رچاوی له‌گه‌ڵ راپرسییه پێشووتره‌کان هه‌یه‌و زۆربه‌ی خه‌ڵکی ئه‌و هه‌رێمه خوازیاری جیابوونه‌وه‌ن له بریتانیا‌و به‌و شێوه‌یه بڕیاره له داهاتوودا بریتانیای گه‌وره به‌شێکی به‌رچاوی خاکه‌که‌ی له‌ده‌ستبدات.
به گوێره‌ی سایتی گاردیه‌نی بریتانیا رێژه‌ی ده‌نگدان له چاو راپرسیی پێشوو به جیابوونه‌وه له ناو سه‌رجه‌م پێکهاته‌کانی سکاتله‌ند به تایبه‌ت له ناو ژنان‌و کرێکاران به‌رز بووه‌ته‌وه. به پێی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه راده‌ی ده‌نگدانی ‘به‌ڵێ به جیابوونه‌وه‌ی سکاتله‌ند’ له ناو کرێکاراندا له 41%وه بۆ 56% و له ناو ژنانی ئه‌و هه‌رێمه‌شدا له 33%وه بۆ 47% به‌رز بووه‌ته‌وه.
بڕیاری کۆتایی ئه‌م مانگه ده‌نگدانی فه‌رمی له سه‌ر چاره‌نووسی سکاتله‌ند له‌و هه‌رێمه به‌ڕێوه بچێت‌و چاره‌نووسی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌و هه‌رێمه یه‌کلایی بێته‌وه.