دوو شه‌ممه‌ 22 ته‌مموز 2024

سکاتله‌ند سه‌ربه‌خۆیی راده‌گه‌یه‌نێت

به گوێره‌ی راپرسییه‌ک که له سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی سکاتله‌ند له بریتانیا 51%ی خه‌ڵکی ئه‌و هه‌رێمه خوازیاری جیابوونه‌وه‌ن له بریتانیاو به‌‌و شێوه‌یه بریتانیا له داهاتوودا زیاتر له یه‌ک له‌سه‌ر سێی خاکه‌که‌ی له ده‌ستده‌دات.

به گوێره‌ی راپرسییه‌ک که ناوه‌ندی YouGov له سکاتله‌ند ئه‌نجامیداوه، ئاکامی ئه‌م ده‌نگدانه جیاوازیی به‌رچاوی له‌گه‌ڵ راپرسییه پێشووتره‌کان هه‌یه‌و زۆربه‌ی خه‌ڵکی ئه‌و هه‌رێمه خوازیاری جیابوونه‌وه‌ن له بریتانیاو به‌و شێوه‌یه بڕیاره له داهاتوودا بریتانیای گه‌وره به‌شێکی به‌رچاوی خاکه‌که‌ی له‌ده‌ستبدات.

به گوێره‌ی سایتی گاردیه‌ن‌ی بریتانیا رێژه‌ی ده‌نگدان له چاو راپرسیی پێشوو به جیابوونه‌وه له ناو سه‌رجه‌م پێکهاته‌کانی سکاتله‌ند به تایبه‌ت له ناو ژنان‌و کرێکاران به‌رز بووه‌ته‌وه‌. به پێی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه راده‌ی ده‌نگدانی ‘به‌ڵێ به جیابوونه‌وه‌ی سکاتله‌ند’ له ناو کرێکاراندا له 41%وه بۆ 56% و له ناو ژنانی ئه‌و هه‌رێمه‌شدا له 33%وه بۆ 47%  به‌رز بووه‌ته‌وه.

بڕیاری کۆتایی ئه‌م مانگه ده‌نگدانی فه‌رمی له سه‌ر چاره‌نووسی سکاتله‌ند له‌و هه‌رێمه به‌ڕێوه‌ بچێت‌و چاره‌نووسی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌و هه‌رێمه یه‌کلایی بێته‌وه.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.