بڕیاره له داهاتوویه‌کی نزیکدا ده وڵاتی پڕچه‌کی جیهان به ده‌سپێشخه‌ریی ئامریکا به‌ره‌یه‌ک بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی داعش پێک‌بێنن.
به گوێره‌ی هه‌واڵده‌ریی رۆیتێرز بڕیاره له داهاتوویه‌کی نزیکدا ئامریکا‌و 9وڵاتی پڕچه‌کی تری جیهان دژ به ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ناسراو به داعش به‌ره‌یه‌کی سه‌ربازیی پێک‌بێنن. ئامانجی ئه‌و به‌ره‌یه وه‌ک بڵاو بووه‌ته‌وه، لاوازکردن‌و له ناو بردنی ئه‌و رێکخراوه‌یه له عێراق‌و سوریه.
رۆیتێرز له زاری جان کێری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئامریکا هه‌واڵه‌که‌ی بڵاو کردووه‌ته‌وه‌و ئاماژه‌ی به ناوی وڵاته‌کان داوه که برێتین له ئامریکا، بریتانیا، فه‌رانسه، ئیتالیا، کانادا، ئوسترالیا، ئاڵمان، پۆڵه‌ند، دانمارک‌و تورکیه، کێری که ئه‌و هه‌واڵه‌ی له کۆتایی کۆبوونه‌وه‌ی تایبه‌تی ناتۆ (په‌یمانی ئاتڵانتیکی باکوور) پشتڕاست کردووه‌ته‌وه رایگه‌یاندووه سه‌رۆکگه‌لی ئه‌و 10وڵاته هاوڕایی خۆیان له‌گه‌ڵ هه‌وڵه‌که ده‌ربڕیوه‌و هاوکات له راگه‌یه‌نراوێکیشدا وه‌زاره‌تی به‌رگری‌و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئامریکا پێداگریی خۆیان له سه‌ر هه‌وڵه‌که دووپات کردووه‌ته‌وه‌و وتوویانه نابێت ئه‌و هه‌له بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی داعش له ده‌ست بدرێت.
سه‌رچاوه‌که ئاماژه‌ی به پشتیوانیی ئانرێس فۆ راسمۆسێن سکرتێری ناتۆ له پرۆسه سه‌ربازییه‌کانی ئامریکا له عێراق کردووه‌و رایشی گه‌یاندووه رێکخراوه‌که‌ی له ئه‌گه‌ری داواکاریی راسته‌وخۆی حکومه‌تی عێراق پشتیوانیی له لێدانی داعش ده‌کات.
ده‌وترێت ئامانج له پێکهێنانی ئه‌و به‌ره‌یه روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی سه‌ربازیی به به‌شداریی هه‌ر 10وڵاته‌که نییه‌و ئه‌و وڵاتانه زیاتر کرده‌وه‌ی به‌رگرانه بۆ سنووردارترکردن‌و له‌ناو بردنی ده‌وڵه‌تی ئه‌گرنه به‌ر. فرانسوا ئۆلاند سه‌رۆکی فه‌رانسه له‌و باره‌وه رایگه‌یاندووه ئه‌وان به‌شداریی هیچ پرۆسه‌یه‌کی سه‌ربازیی بۆ لێدانی داعش له سوریه ناکه‌ن، هۆکاره‌که‌یشی بۆ به‌هێزبوونی رژیمی ئه‌سه‌د گه‌ڕاندووه‌ته‌وه له‌و حاڵه‌ته‌دا.