پێنج شه‌ممه‌ 11 ته‌مموز 2024

10وڵاتی جیهان دژ به داعش به‌ره پێکدێنن

بڕیاره له داهاتوویه‌کی نزیکدا ده‌ وڵاتی پڕچه‌کی جیهان به ده‌سپێشخه‌ریی ئامریکا به‌ره‌یه‌ک بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی داعش پێکبێنن.

به گوێره‌ی هه‌واڵده‌ریی رۆیتێرز بڕیاره له داهاتوویه‌کی نزیکدا ئامریکاو 9وڵاتی پڕچه‌کی تری جیهان دژ به ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ناسراو به داعش به‌ره‌یه‌کی سه‌ربازیی پێکبێنن. ئامانجی ئه‌و به‌ره‌یه وه‌ک بڵاو بووه‌ته‌وه، لاوازکردن‌و له ناو بردنی ئه‌و رێکخراوه‌یه له عێراق‌و سوریه.

رۆیتێرز له زاری جان کێری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئامریکا هه‌واڵه‌که‌ی بڵاو کردووه‌ته‌وه‌و ئاماژه‌ی به ناوی وڵاته‌کان داوه که برێتین له ئامریکا، بریتانیا، فه‌رانسه، ئیتالیا، کانادا، ئوسترالیا، ئاڵمان، پۆڵه‌ند، دانمارک‌و تورکیه، کێری که ئه‌و هه‌واڵه‌ی له کۆتایی کۆبوونه‌وه‌ی تایبه‌تی ناتۆ (په‌یمانی ئاتڵانتیکی باکوور) پشتڕاست کردووه‌ته‌وه رایگه‌یاندووه سه‌رۆکگه‌لی ئه‌و 10وڵاته هاوڕایی خۆیان له‌گه‌ڵ هه‌وڵه‌که ده‌ربڕیوه‌و هاوکات له راگه‌یه‌نراوێکیشدا وه‌زاره‌تی به‌رگری‌و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئامریکا پێداگریی خۆیان له سه‌ر هه‌وڵه‌که دووپات کردووه‌ته‌وه‌و وتوویانه نابێت ئه‌و هه‌له بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی داعش له ده‌ست بدرێت.

سه‌رچاوه‌که ئاماژه‌ی به پشتیوانیی ئانرێس فۆ راسمۆسێن سکرتێری ناتۆ له پرۆسه سه‌ربازییه‌کانی ئامریکا له عێراق کردووه‌‌و رایشی گه‌یاندووه رێکخراوه‌که‌ی له ئه‌گه‌ری داواکاریی راسته‌وخۆی حکومه‌تی عێراق پشتیوانیی له لێدانی داعش ده‌کات.

ده‌وترێت ئامانج له پێکهێنانی ئه‌و به‌ره‌یه روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی سه‌ربازیی به به‌شداریی هه‌ر 10وڵاته‌که نییه‌و ئه‌و وڵاتانه زیاتر کرده‌وه‌ی به‌رگرانه بۆ سنووردارترکردن‌و له‌ناو بردنی ده‌وڵه‌تی ئه‌گرنه به‌ر. فرانسوا ئۆلاند سه‌رۆکی فه‌رانسه له‌و باره‌وه رایگه‌یاندووه ئه‌وان به‌شداریی هیچ پرۆسه‌یه‌کی سه‌ربازیی بۆ لێدانی داعش له سوریه ناکه‌ن، هۆکاره‌که‌یشی بۆ به‌هێزبوونی رژیمی ئه‌سه‌د گه‌ڕاندووه‌ته‌وه له‌و حاڵه‌ته‌دا.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.