سێ شه‌ممه‌ 3 كانونی یه‌كه‌م 2024

وێنە.. هێزێکی پێشمەرگەی كۆمەڵە بەشداری بەرەكانی شەڕ دژی داعش دەکەن

رۆژی هەینی رابردوو هێزێک لە پێشمەرگەكانی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان بۆ پشتیوانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان‌و شەڕ لەگەڵ چەكدارانی داعش رەوانەی بەرەكانی شەڕ كران.

پاش ئەوەی كە كۆمەڵەی زەحمەتكێشان پێشتر لەراگەیەندنەكانیدا ئامادەیی خۆی بۆ هەرچەشنە پشتیوانییەك لەهێزی پێشمەرگەی كوردستان لەدژی چەكدارانی تیرۆریستی داعش دەربڕی بوو، پێشنیوەرۆی هەینی 31 گەلاوێژ، پاش هاوئاهەنگی كردن لەگەڵ فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی كوردستان، هێزێکی پێشمەرگە‌و كادر‌و ئەندامانی كۆمیتەی ناوەندی كۆمەڵە رەوانەی بەرەكانی شەڕ لەگەڵ داعش كران.

پێشتریش و لەكاتی ئازادكردنی قەزای مەخمور هێزێک لە پێشمەرگەكانی كۆمەڵە لەو میحوەرە بەشداری شەڕ لەگەڵ داعشیان كردبوو.

 

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.