شه‌ممه‌ 23 تشرینی دووه‌م 2024

مه‌ریوان پێشه‌نگی یارمه‌تیدانه به شنگال

له ماوه‌ی یه‌ک حه‌فته‌ی رابردوودا که‌مپه‌ینی کۆکردنه‌وه‌ی یارمه‌تی بۆ کۆبانی‌و شنگال له زۆربه‌ی شاره‌کانی رۆژهه‌ڵات رێژه‌یه‌کی به‌رچاو له پێداویستییه سه‌ر‌ه‌تاییه‌کانی بۆ خه‌ڵکی ئه‌و ناوچانه دابین کردو تا ئێستاش شاری مه‌ریوان به کۆکردنه‌وه‌ی بڕی 150ملیۆن تمه‌ن یارمه‌تی سه‌رتۆپی شاره‌کانی رۆژهه‌ڵاته.

به گوێره‌ی زانیارییه‌کانی زاگرۆس پۆست له رۆژهه‌ڵاته‌وه، تا ئێستاو له ماوه‌ی سێ رۆژ کۆکردنه‌وه‌ی یارمه‌تیی سه‌ره‌تایی بۆ لێقه‌وماوانی شنگال‌ له شاره‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، له مه‌ریوان لانیکه‌م بڕی 150 ملیۆن تمه‌ن پاره‌و پێداویستیی سه‌ره‌تایی کۆکراوه‌ته‌وه‌و به‌وشێوه‌یه مه‌ریوان تا ئێستا پێشه‌نگی شاره‌کانی رۆژهه‌ڵاتی له به هاناوه‌چوونی شنگال.

به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌که یارمه‌تییه خه‌ڵکییه‌کان له مه‌ریوان له سێ شوێنی سه‌ره‌کی چوارڕای شه‌بڕه‌نگ، مه‌یدانی دوانزه سواره‌و مه‌یدانی باوه‌ڕه‌شی کۆئه‌کرێته‌وه‌و بۆ ماو‌ه‌ی یه‌ک حه‌فته به‌رده‌وام ئه‌بێت.

زۆربه‌ی یارمه‌تییه‌کان برێتییه له پۆشاکی مناڵان، شیر وشک، برنج، په‌تو، ئاو مه‌عده‌نیی یه‌کبار مه‌سره‌ف‌و شامپ‌و سابون‌و هه‌ندێ پێداویستیی سه‌ره‌تایی تر، وه‌ک پێشتر سه‌رچاوه ئاگاداره‌کان له ناوه‌نده‌کانی ئاواره‌کان رایان گه‌یاندبوو.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.